رێژەی کۆچی کرێکاری ئێرانی بۆ عێراق زیادی دەکات ئێران

نوچەنێت:

سەرۆکی ژووری بازرگانی ئێران و عێراق لە تاران، ئاستی کۆچی کرێکارانی ئێران بۆ عێراق زیادی کردووە. دەشڵێت "کرێکارانی لێهاتوو لە عێراقدا داهاتێکی باشتریان هەیە".

دویچەولە لە هەواڵێکدا کە رۆژی یەکشەممە (2ی تەمووزی 2023) بڵاویکردۆتەوە، کە جەهانبەخش سەنجابی شیرازی، سەرۆکی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران و عێراق راگەیاندووە: "بەهۆی نزیکی زمان و کەلتوور لە رۆژئاوا و باشووری وڵات، گەنجان بە باشی دەزانن کۆچ بۆ باشووری عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوەندی ئەم وڵاتەکۆچ بکەن".

سەنجابی شیرازی دەڵێت، جیاوازی بەرچاوی بەهای دراوی عێراق و وڵاتانی دراوسێ پەرەی بەم پرسەیە داوە و رەنگە بەشێک لە هۆکاری کۆچکردن بۆ عێراق ئەوە بێت، کە هێزی کاری ئێران هەست دەکات کە بەو کاتەی لە ئێران ئەو کارە دەکات لە عێراق بیکات، دەگاتە ئاستێکی ئابووری باشتر.

بە گوتەی سەرۆکی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران و عێراق، دوو گروپ لە ئێرانەوە کۆچ دەکەن بۆ عێراق؛ گروپێک هێزی کاری ئاسایی (سادە)، کە بەشێکی زۆری کۆچکردنەکە پێکدەهێنێت و گروپی دووەمیش هێزی کاری لێهاتووە کە مەعقولە بۆ خاوەنکارە عێراقییەکە تێچووی نیشتەجێبوونی کرێکارێکی لێهاتوو بدات.

جێگەی ئاماژەیە، رێژەی بێکاری لە نێو ئەو کەسانەی کە بڕوانامەی خوێندنی باڵایان هەیە لە ئێران 12.8% کە لە ئاستی مامناوەندی وڵات زیاترە. بە گشتی، زیاتر لە یەک لەسەر سێی بێکارانی ئێران، ئەوانەن کە بڕوانامەی خوێندنی باڵایان هەیە.

سەرچاوە: دویچەولە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین