دادگای باڵای هامبۆرگ لەبارەی ناوەندی ئیسلامیی ئێران بڕیاریدا ئێران

نوچەنێت:

دادگایەکی باڵا لە ئەڵمانیا رای دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی ناوخۆی لەبارەی ناوەندی ئیسلامی سەر بە حکومەتی ئێران، کە "رێکخراوێکی ئیسلامیی توندڕەو"ـە پشتڕاستکردەوە.

رادیۆ فەردا رۆژی یەکشەممە (2ی تەمموزی 2023) بڵاویکردەوە، کە دادگا بڕیاریدا کە ئێدارەی هەواڵگری و ئاسایشی ناوخۆ بۆ پۆلێنکردنی ناوەندی ئیسلامیی هامبۆرگ، وەک "رێکخراوێکی ئیسلامگەرای ئیسلامی" جێگای ناڕەزایی نییە و ئەو ناوەندە بەدواداچوون بۆ "ئامانجەکانی دژە یاسا دەستوورییەکانی ئەڵمانیا" دەکات.

دادگای باڵای کارگێڕی هامبۆرگ ماوەی دوو مانگە بەدواداچوون بۆ سکاڵای ناوەندی ئیسلامیی هامبۆرگ کە سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانە دەستپێکرد و هۆکاری ئەم سکاڵایە پەیوەندی بە راپۆرتێکەوە هەبووە کە دوو ساڵ پێش ئێستا، ئیدارەی هەواڵگری و ئاسایشی ناوخۆی ویلایەتی هامبۆرگ، بەڵگەنامەیەکی بڵاوکردەوە، کە باسی پەیوەندی ئەم ناوەندە ئیسلامییە بە گروپە توندڕەو و ئیسلامییەکان لەوانەش حزبوڵڵای لوبنان دەکرد.

ئەم ناوەندە بانگەشەی ئەوە دەکات، کە دامەزراوەیەکی بەتەواوی ئایینییە و بەدواداچوون بۆ کاروباری ئایینی مەزهەبی شیعەکان دەکات، بەڵام دادگا بەشی دیکەی راپۆرتی ئیدارەی هەواڵگری و ئاسایشی ناوخۆ، کە ئەم ناوەندەی وەک بنکەیەکی چالاکی کۆماری ئیسلامی ناساندووە، بە نایاسایی دەزانێت.

ناوەندی ئیسلامی هامبۆرگ، هەمیشە یەکێک بووە لە شوێنانەی کە مشتومڕی لەبواری "سیخوڕیی ئێران" لە ئەڵمانیا لەسەر بووە.

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین