ئێران ناردنی باڵیۆزی نوێی بۆ سوید راگرت ئێران

نوچەنێت:

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سەرەڕای کۆتایی هاتنی رێکارە کارگێڕییەکان، پرۆسەی ناردنی باڵیۆز بۆ وڵاتی سوید وەستاوە بەهۆی ئەو کارەی حکومەتی ئەم وڵاتە لە پێدانی مۆڵەت بۆ سوتاندنی قورئان.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا رۆژی یەکشەممە (2ی تەمموزی 2023) بڵاویکردەوە، حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی "دوێنێ، لەگەڵ هاوکارم حوجەتوڵڵا فغانی، باڵیۆزی نوێی وڵاتەکەمان لە سوید بە وردی قسەمان کرد و هەروەها فغانی راپۆرتێکی سەبارەت بە دوایین دۆخی ئەرکەکەی پێشکەش کرد". "سەرەڕای کۆتایی هاتنی رێکارە کارگێڕییەکان، پرۆسەی ناردنی باڵیۆز بۆ سوید بەهۆی ئەو کارەی حکومەتی ئەم وڵاتە لە پێدانی مۆڵەت بۆ سووتاندنی قورئان وەستاوە".

پێشتر سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دەرەوە راگەیاندووە، ناردنی باڵیوزی نوێی کۆماری ئیسلامی بۆ سوید، بە هۆی سووکایەتیکردن بە قورئان لەم وڵاتەدا، ئەنجام نادرێت.

شایانی باسە لە چەند رۆژی رابردوودا، کەسێکی بە رەگەز عێراقی لە وڵاتی سوید، بە مۆڵەتی پۆلیس ئەم وڵاتە قورئانی سووتاند و  شەپۆلێکی توڕەیی و کاردانەوە بەرامبەر بەم کارە دژ بە سوید لە نێو وڵاتانی ئیسلامیدا دروست بووە.

سەرچاوە: ایرنا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین