توركیا چوار مەرجی بۆ سووریا هەیە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سەرچاوەیەكی باڵا بە رۆژنامەی یەنی شەفەقی توركی راگەیاندووە، بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندی نێوان توركیا و سووریا، توركیا چوار مەرجی هەیە كە دەبێت سووریا رەچاویان بكات.

دوێنێ‌ چوارشەممە 28ی حوزەیرانی 2023 سەرچاوەیەكی باڵا بە رۆژنامەی یەنی شەفەقی توركی راگەیاندووە، لە گفتوگۆی چوارقۆڵی سووری، توركی، ئێرانی، رووسی، توركیا چوار مەرجی هەبووە، بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ دیمەشق، بەڵام تا ئێستا بەرپرسانی سووری وەڵامیان نەداوەتەوە.
 

مەرجەكانیش بریتین لە: پاراستنی سنوورەكان، گەڕانەوەی ئاوارەكان، دەستوورێكی نوێ‌، هەڵبژاردنێكی گشتی. توركیا داوای لە دیمەشق كردووە لە حاڵەتی كشانەوەی هێزەكانی تورك لە باكووری سووریا، دەبێت گرەنتی پاراستنی سنوورەكانی پێبدات، دواتریش پرۆسەی گێڕانەوەی ئاوارەكان بە سەلامەتی ئەنجام بدرێت، جیا لەمەیش دەستوورێكی نوێ بۆ پرۆسەی سیاسی دابنرێت و هەڵبژردنێك بكرێت تەواوی گەلی سووریا بەشداری تێدا بكەن.

لە شەڕی سووریا، توركیا بە سێ‌ ئۆپراسیۆنی گەورەی سەربازی لەدژی رژێمی سووریا بەشدار بووە و هاوكاری گرووپە توندڕەوەكانی كردووە، چەندان ناوچەیشی لە خاكی سووریا داگیركردووە. سەرەڕای ئەمانەیش نزیكەی سێ‌ ملیۆن سووری لە توركیا ئاوارەن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین