فایلێکی دەنگی ترەمپ لەبارەی پلانی هێرشکردنە سەر ئێران بڵاودەکرێتەوە ئێران

نوچەنێت:

هەرچەند دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا تۆمەتی پەیوەندیدار بە هەڵگرتنی بەڵگەنامەی نهێنی ئاسایشی نیشتمانییەوە لەکاتی دەرچوونی لە کۆشکی سپی، رەتکردەوە، بەڵام بڵاوکردنەوەی فایلێکی دەنگی نوێ کە هەواڵی "سی ئێن ئێن" پێچەوانەکەی دەسەلمێنێت.

ئاشکراکردنی فایلە دەنگییەکەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کە پەیوەندی بە کۆبوونەوەیەکی ساڵی 2021ەوە هەیە، ئەوە دەردەخات، کە بەڵگەنامەیەکی نهێنی "پنتاگۆن"ی لەبارەی ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێرانەوە هێشتووەتەوە. لەو کۆبوونەوەیەدا ترەمپ لە گوتارێکیدا سەبارەت بە هەڵگرتنی ئەو بەڵگەنامانە کە هێشتا نهێنی بوون، قسە دەکات.

ئەم فایلە دەنگییە کە بۆ یەکەمجار لە رۆژی سێشەممە (27ی حوزەیرانی 2023)، لەلایەن "سی ئێن ئێن"ەوە پەخشکرا، وردەکاری نوێی گفتوگۆ لەخۆدەگرێت و بە یەکێکە لە بەڵگە سەرەکییەکان لە تۆمەتبارکردن، لەلایەن لێکۆڵەری تایبەت، جەک سمیس لە دژی ترەمپ هەژمار دەکرێت.

لەم فایلە دەنگییە دوو خولەکییە لە بەڵگەنامەیەکی نهێنی سەبارەت بە پلانی پنتاگۆن بۆ هێرشکردنە سەر ئێران قسە دەکات. دۆناڵد ترەمپ و یاریدەدەرەکانی لە فایلە دەنگییەکەدا گاڵتە بە ئیمەیلەکانی هیلاری کلینتۆن دەکەن.

دەنگەکە لە میانی کۆبوونەوەی ترەمپ لە 2021 لە هاوینەهەواری خۆی لە بێدمینستەر، ئەو کەسانەی کار لەسەر بیرەوەرییەکانی مارک میدۆس، سەرۆکی پێشووی ئۆفیسی ترەمپ دەکرد، تۆمارکراوە.

ئەو تۆمەتە کە لەلایەن پارێزەری تایبەتەوە تۆمارکراوە، باس لەوە دەکات کە ترەمپ بە بەشداربووانی ئەو کۆبوونەوەیە، نووسەرێک، بڵاوکەرەوەیەک و دوو کارمەندی پێشووی سەرۆکایەتی وڵاتەکە، زانیاری نهێنی سەبارەت بە پلانی هێرشکردنە سەر ئێران پیشان دراوە.

سەرچاوە: العربیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین