دەست بەسەر سامانی كازمی دادەگیرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشكرای كردووە، دادگا بڕیاری داوە دەست بەسەر تەواوی سامانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق دابگیرێت، بەڵام هیچ بڕیارێكی گرتن و قەدەغەكردنی سەفەر بۆ كازمی دەرنەچووە.

شەوی رابردوو 22 ی حوزەیرانی 2023 سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ماڵپەڕی شەفەق نیوزی راگەیاندووە، لە لایەن دادگاوە بڕیار دراوە دەست بەسەر سامانی تەواوی مستەفا كازمی دابگیرێت. سەرچاوەكە دەڵێ،"بە بڕیارێكی دادگا سەرجەم سامانی گوێزراوە و نەگوێزراوەی كازمی بلۆك دەكرێت، دوای ئەوەی تێبینی كرا، سامانەكەى گەورە بووە".

سەرچاوەكە دووپاتی دەكاتەوە لێكۆڵینەوەی یاسای بەردەوامە، بەڵام روونیش دەكاتەوە هیچ بڕیارێك گرتن یان قەدەغەكردنی سەفەر تا ئێستا بۆ كازمی دەرنەچووە. 

مستەفا كازمی لە ئایاری 2020 لە سەرۆكی هەواڵگری عێراقەوە بوو بە سەرۆك وەزیرانی عێراق و تا تشرینی یەكەمی 2022 لە پۆستەكەی مایەوە. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین