دانوستانی ئەتۆمی ئێران لە قەتەر بەڕێوەدەچێت
نوچەنێت:
بی بی سی لە هەواڵێکدا لە رۆژی چوارشەممە (21ی حوزەیرانی 2023) بڵاویکردەوە، کە جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لەم تویتەدا وێنەیەکی خۆی و ئێنریکە مۆرای بڵاوکردۆتەوە و دانوستانەکانی بە "بنیاتنەر و جددی" ناوبردووە. بە گوتەی باقری کەنی، کۆمەڵێک پرسیار تاوتوێ کراوە، لەوانە دانوستان بۆ هەڵگرتنی سزاکان.
عەباس ئەسڵانی، یەکێک لە رۆژنامەنووسانی نزیک لە حکومەتی ئێران، لە تویتێکدا بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی خۆی رایگەیاندووە، ئەو دوو بەرپرسە لە شەوی رابردوو و ئەمڕۆش لە دۆحە، لەبارەی بەرجام و بابەتەکانی دیکەی نێودەوڵەتی گفتوگۆ دەکەن.
یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی دیکەی بەشدار لە بەرجام، هێشتا کاردانەوەیان بەرامبەر بەم هەواڵە نەبووە.
دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئەتۆمی نێوان ئێران و ئەمریکا بە ئامانجی بوژاندنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 لەگەڵ وڵاتانی گروپی 5+1 لە کۆتایی هاوینی رابردووەوە گەیشتە بنبەست.
هەفتەی ڕابردوو میدیا ئەمریکییەکان بە پشتبەستن بە سەرچاوە دیپلۆماسییەکانی رۆژئاوا و ئێران، ئەگەری رێککەوتنێکی نافەرمی نێوان تاران و واشنتۆن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئەتۆمی بڵاوکردەوە.
هەر لەو بارەیەوە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا، بە بڵاوکردنەوەی راپۆرتێک دەڵێت، ئێران لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە گۆڕەپانی دیپلۆماسیدا زۆر چالاک بووە و هەوڵی گەورەی بۆ دەرچوون لە گۆشەگیری نێودەوڵەتی داوە بە دامەزراندنی پەیوەندی نزیکتر لەگەڵ چین و رووسیا، ئاشتەوایی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ عەرەبییەکان و هەروەها کەمکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا.
سەرچاوە: بی بی سی
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment