ئەكرەم ئيمامئۆغلۆ هۆشدارى دەداتە جەهەپە تورکیە

نوچەنێت

ئه‌كره‌م ئيمامئۆغڵو، سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌سته‌مبۆڵ سه‌باره‌ت به‌ گۆرانكارييه‌كانى نێو هه‌ده‌په‌ رايگه‌ياند، له‌مه‌وبه‌دوا نابێت بارودۆخه‌كه‌ واببينين وه‌ك پێش (13)ى ئايار، وه‌ك ئه‌وه‌ى واهه‌ست بكه‌ين هيچ شتێك ڕووينه‌داوه‌ به‌رده‌وام بين له‌ رێگاكه‌مان.

دووشه‌ممه‌ (19/ حوزه‌يران/2023) ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه‌ سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌ستەنبۆڵ سەبارەت بە كۆبوونه‌ى له‌گه‌ڵ كه‌مال كليچدارئۆغڵو، سه‌رۆكى جه‌هه‌په‌ رايگه‌ياند، به‌جه‌نابيانم راگه‌ياندووه‌ ئه‌گه‌ر گۆرانكارى له‌نێو جه‌هه‌په‌ روونه‌دات مه‌ترسى ناوخۆى پارەتكەمان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى ناوخۆيى توركياش ده‌بێت. 

سه‌باره‌ت به‌ شێوازى گۆرانكارييه‌كانيش ئيمامئۆغڵو ده‌ڵێت، "هه‌رچۆنێك بێت و چۆن ئه‌نجامدرێت ده‌بێت گۆرانكارى بكرێت، ئه‌گه‌ر پێويست بكات ده‌بێ سه‌رۆكى گشتى جه‌هەپه‌ش بگۆردرێت. ئه‌مه‌ ئه‌ركى ئێمه‌يه‌ ده‌بێت بيبينين كه‌ چه‌نده‌ ده‌نگده‌رانمان بێ هيواو بێ ئومێد و دڵيان شكاوه‌ ده‌بێت نائۆمێدى وان چاره‌سه‌ر بكه‌ين." 

ئيمامئۆغڵو سه‌باره‌ت به‌ گۆرينى سه‌رۆكى گشتى جه‌هه‌په‌ جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، له‌زارى من شتيكى وا نەگوتراوە كه‌ دواى گۆرينى سه‌رۆكه‌كه‌مان بكه‌م، من ته‌نيا ده‌لێم نابێت لێرەبەدواوە واهه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ين وه‌ك ئه‌وه‌ى هيچ شتێك رووى نه‌دابێت، چونكە بەو جۆرە ناتوانين له‌رێگاكه‌مان وه‌ك پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رده‌وام بين، ده‌بێت سه‌ره‌تا دانيشين قسه‌بكه‌ين و پێويسته‌ چى ئه‌نجام بده‌ين، پێويسته‌ سه‌رۆك شاره‌وانى و جێگره‌كانى براوه‌ و دۆراوه‌كان و ئيداره‌ى پارێزگاكان كۆببنه‌وه‌ و وردبينى بارودۆخه‌كه‌ بكەن سه‌رله‌نوێ ئه‌نجام بده‌ن و گۆرانكارى بكه‌ين.

سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌سته‌مبۆڵ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كۆبوونه‌وه‌ى كۆتايى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى گشتى جه‌هه‌په‌ ئه‌نجامماندا زۆر ئه‌رێنى بوو، واهه‌ست ده‌كه‌م رێگا بۆ گۆرانكارى ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌م بابه‌ته‌ په‌يوه‌ندى به‌ من ياخود كه‌سێكى تره‌وه‌ نييه‌، ئه‌مه‌ پرسێكى كۆمه‌ڵايه‌تييه‌ و ده‌بێت دووباره‌ هيوا ببه‌خشينه‌ ده‌نگده‌رانمان چونكه‌ زۆرێك له‌ لايه‌نگرانمان له‌ كاره‌كانى ئێمه‌ نارازين و بۆيه‌ش زۆر گرينكه‌ هه‌تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنى ناوخۆيى بێ ئۆمێدى ده‌نگده‌رانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ين.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین