راوێژكارێكی سوودانی خۆی بۆ هەڵبژاردن ئامادە دەكات
نوچهنێت
بەپێچەوانەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق كە رێگەی نەدا ئەندامانی نووسینگە و راوێژكارەكانی بەشداری لە هەڵبژاردن بكەن، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی ئێستای عێراق خۆی حزبی هەیە و راوێژكارێكیشی حزبی نوێی راگەیاندووە.
دوێنێ هەینی 16ی حوزەیرانی 2023 ئەنوەر ئەلنەدا لهێبی كە راوێژكاری محەمەد شیاع سوودانییە بۆ ناوچە رزگاركراوەكان، حزبێكی نوێی راگەیاند بە ناوی "یەكێتی رۆڵەكانی عێراق" بڕیارە بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بكات كە چاوەڕوان دەكرێت لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
لهێبی لە راگەیێندراوێكی كورتدا دووپاتی كردووەتەوە كە حزبەكەی بەشداری هەڵبژاردنەكە دەكات و حزبەكەیشی بە سەربەخۆ وەسف كردووە. لە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی عێراق كە ئەو كات مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بوو، بڕیاری دا هەر كەسێك لە بەرپرسانی نووسینگەكەی و راوێژكارانی بەشداری لە هەڵبژاردن بكەن، ئەوا دەبێت دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەش بكەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment