وەزارەتى کارەبا: ئاستى بەرهەمێهنانى کارەبا ئاسایی بووەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى کارەباى هەرێمى کوردستان لە بارەى کەمبوونەوەى ئاستى بەرهەمهێنانى کارەبا ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، دواى تەواوبوونى پرۆسەی چاكسازی لە كێڵگەی كۆرمۆر ئاستى بەرهەمێهنانى کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

ئەمڕۆ هەینى (16/حوزەیران/2023) وەزارەتى کارەبا  لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بەهۆی پرۆسەی چاكسازی لە كێڵگەی كۆرمۆر لە رۆژی 22/5/2023، ئاستی بەرهەمهێنانی گاز كەم ببووەوە و كاریگەریی لەسەر كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا و ماوەكانی پێدانی كارەبا كردبوو."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەدەکات، "بڕیاربوو لە رۆژی سێی ئەم مانگە پرۆسەیە تەواو بێت، بەڵام بەهۆی هەندێ گرفتی تەكنیكی، پرۆسەکە درێژ کرایەوە، ئەمڕۆ (16) حوزەیران پرۆسەی چاکسازیی لە کێڵگەی کۆرمۆر کۆتایی هات و ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا ئاسایی بووەوە."

وەزارەتى کارەبا سوپاسى تیمەکانى وەزارەتى کارەبا و سامانە سروشتییەکان دەکات، کە نەیانهێشتووە كاریگەری لەسەر سیستەمی كارەبا هەبێت و دەشڵێت، "سوپاسی پشوودرێژی هاوڵاتیان بۆ تێگەیشتن لە پرۆسەکانی چاکسازیی وێستگەکان و کێڵگەکان دەکات، کە ئەم پرۆسە چاکسازییە هاوکات بووە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و هەڵكشانی خواست لەسەر کارەبا."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین