کەسێک بە تۆمەتى دزینى سەدان مۆبایل دەستگیر دەکرێت بابەتی گشتی

نوچەنێت:

کەسێک لە سلێمانى بە تۆمەتى دزینى مۆبایل لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت. پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە یەک دووکان (100) مۆبایلى دزیوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (15/حوزەیران/2023) پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، "مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگەی ناوبازاڕی‌ نەهێشتنی تاوانی سلێمانی‌ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌دوكانێكی‌ موبایلدا زیاتر له‌ 100 موبایلی‌ دزیبوو."

هاووڵاتییه‌ك دواى ئەوەى سكاڵای تۆمار دەکات، كە دوكانه‌كه‌ی بڕاوه‌و زیاتر له‌ (100) مۆبایلی‌ لێدزراوه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیس بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار دەستپێكرد،

 دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێتەوە.

لە ڕاگەیێندراوەکەى پۆلیسى سلێمانى دا هاتووە، تۆمەتبار (س، ا، س) له‌دایكبووی‌ (2001) بەناسنامە عەرەب دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه ‌و بەپێی ماددەی (443) لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین