ئایا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق لە كاتی خۆی دەكرێت؟ وەرگێڕان

نوچه‌نێت

لە سایەی ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وادەی كۆتایی بۆ هەڵبژاردن دیاری نەكردووە و دادگای باڵای فیدڕاڵیش داوادەكات ئەنجومەنی كارگێری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بگۆڕدرێت، كە سەرەتای ساڵی داهاتوو كۆتایی دێت. گومانێك هەیە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە سێ‌ مانگی كۆتایی ئەمساڵ نەكرێت.

محەمەد زیادی كە پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایە بە میدیاكانی راگەیاندووە، زەحمەتە هەڵبژاردنی پارێزگاكان لە كاتی خۆی بكرێت، هۆكارەكەیش بۆ مەسەلەی هەڵبژاردنی دەستەی نوێی كۆمیسیۆن دەگێرشێتەوە، كە كاتێكی زیاتری دەوێت. هەروەها زیادی سەرنج دەداتە ئەوەی هێشتا كۆمیسیۆنی ئێستای هەڵبژاردنەكان كارایە، هەرچەندە ناتوانرێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن راسپێردرێت، بەهۆی ئەو بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی كە داوای گۆڕینی كۆمسیۆنی كردووە، ئەو ماوەیەیش كە بە دەستەوە ماوە كەمە تا كۆمسیۆنی نوێ هەڵبژێردرێت.

كەچی نیبراس ئەبوسودە گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی دەڵێ‌، ئەو ئەنجومەنەی ئێستا هەیە لە ساڵی 2019 دەست بەكار بووە، لەسەرەتای 2024 كۆتایی دێت. روونیشی دەكاتەوە كۆمیسیۆن دامەزاروەیەكی تەكنیكییە بەگوێرەی راسپاردە یاسایی و دەستوورییەكان كاردەكات.

لە وەڵامی زیادی پەرلەمانتار، لەبارەی ئەستەمی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لە لایەن كارگێڕی ئێستای كۆمسیۆنەوە. نیبراس دووپاتی دەكاتەوە كە ئەنجومەنی كۆمیسیۆن وەك لایەنێكی جێبەجێكار مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتە فەرمییە دەكات و دەڵێ‌، “كۆمیسیۆنی ئامادەكاریی پێویست بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكات، بەڵام تا ئێستا ئەنجومەنی وەزیران دوایین وادەی بۆ هەڵبژاردن دیاری نەكردووە، تا كۆمسیۆن بتوانێ‌ نەخشەیەك بۆ جێبەجێكردنی پرۆگرامەكەی دابنێ‌”. 

سوودانی تا ئێستا دوایین وادەی دەستنیشان كردووە

دادگای فیدڕاڵی لەكۆتایی 2021 داوای لە پەرلەمان كرد یاسای هەڵبژاردن هەموار بكاتەوە و پشت بە سیستەمی هەژماركردنی دەستی ببەستێ‌، ئەمەیش مانای ئەوەیە لەگەڵ هەمواركردنەوەی یاساكە ئەنجومەنی نوێی كۆمیسیۆن هەڵبژێردرێت. لە ئاداری رابردوو پەرلەمان دەنگی بە هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن دا و سیستەمی سانت لیگۆی هەڵبژاردن، لەبری سیستمی فرە بازنەیی كە لە هەڵبژاردنی رابردوو پەیڕەوكرا

ئەمە لە كاتێكدا بوو هەمواركردنەوەكە لەسەر داوای حكومەتی عێراقی بوو چونكە سیستەمی پێشوو رێگەی دا چەندان هێزی بچووك و پەرلەمانتاری سەربەخۆ كورسی پەرلەمان بەدەست بهێنن، كە دواجار پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتیان چەندان مانگ دواخست. بەهۆی بچووكی ئەو هێزانە كە نەیانتوانی هاوسەنگی هێز بۆ هیچ یەكێك لە هاوپەیمانییەكان بگۆڕن. دواتریش لە نیسانی رابردوو دادوەر جەلیل عەدنان دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە سەرۆكایەتی كۆمیسیۆن پێشكەش كرد.

لەبارەی ئەمەوە بورهان مەعموری پەرلەمانتاری سەربەخۆ باسی لەوە كرد كە رۆیشتنی سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان وایكرد رێككەوتنی سیاسی لەسەر مانەوەی هەمان كۆمیسیۆن بكرێتەوە، وەك چارەسەرییەكی مامناوەندی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن. مەعموری پێشیوایە گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن و ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی كۆمیسیۆن وەك بیانووی سیاسییە لەلای ئەو حزبە گەورانەی كە لە هەڵبژاردنی رابردوو پەرلەمان شكستیان هێناوە. 

ئەو پەرلەمانتارە باس لەوەیش دەكات كارگێڕی ئێستای كۆمیسیۆن جگەلە سەرۆكەكەی كە گۆڕاوە، لە 2019 لەئەنجامی فشارەكان هاتووەتە كایەوە، ئەو فەرمانبەرانەی كە گومان لە سەربەخۆییان دەكرا بە دادوەران گۆڕاون، بۆیە  پێیوایە ئەمانەی ئێستا زیاتر پیشەیی بن.

سەرچاوەیەكی نزیك لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیران كە ناوی ئاشكرا نەكراوە پێیوایە هێشتا بابەتەكە شیاوی دوودڵییە. ئەو باسی لەوە كردووە كە تا ئێستا سەرۆك وەزیران پێیوایە رەزامەندییەك رێژەیی لە بەرانبەر ئەو گۆڕانكارییە رێژەییە هەیە كە لە كۆمیسیۆن كراوە و سەرۆكی نوێی بۆ دانراوە. ئەمەیش بەهۆی چەند ئاماژەیەكەوە لەوانە هێزەكان دەستیان بە هەڵمەتی هەڵبژاردنی خۆیان كردووە و جەماوەرەكەی خۆیانی بۆ ئامادە دەكەن، بەڵام ئەگەرهاتوو پێشهاتی نوێ هەبوو ئەوا بێگومان دیاركردنی ئەنجومەنێكی نوێ بۆ كۆمیسیۆن دەبێتە هۆی دواخستنی هەڵبژاردن چونكە هەڵبژاردنی كارگێڕییەكی نوێ شەش مانگ زیاتری دەوێ‌.
 

سەرچاوە : ئەلعەرەبیە

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین