ئەمیرعەبدوڵڵاهیان: جێبەجێکردنی رێککەوتنی ستراتیژی (20) ساڵە لەگەڵ ڤەنزوێلا پێویستی بە ئیرادەی جددییە ئێران

نوچەنێت:

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، سودمەندبوونی ئێران و ڤەنزوێلا لە سەرچاوەی فراوانی وزە، بوونی ئیرادەی جددی گەرەنتی جێبەجێکردنی رێککەوتنی ستراتیژی 20 ساڵە و بەرەوپێش چوونی کرداری بەرەژەوەندی هەردوو گەلە.

ڕۆژی سێشەممە (13ی حوزەیرانی 2023) حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەبارەی گەشتی سەرۆککۆماری ئێران، ئیبراهیم رەئیسی، بۆ ئەمریکای لاتین رایگەیاند: کاراکاس یەکەمین شوێن لە گەشتەکەی سەرۆککۆمار بۆ ئەمریکای باشوور لە چوارچێوەی هاوسەنگی دیپلۆماسی و سیاسەتی دەرەوەی حکومەتە.

ئەمیرعەبدوڵڵاهیان دەشڵێت، سودمەندبوونی ئێران و ڤەنزوێلا لە سەرچاوەی فراوانی وزە، توانای تەواوکەر و هاوبەشی ئابووری و بازرگانی و هەبووبی ئیرادەی جددی، گەرەنتی جێبەجێکردنی رێککەوتنی ستراتیژی 20 ساڵە و وەدەستخستنی کرداری بەرژەوەندی هەر دوو گەلە.

سەرچاوە: تەسنیم

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین