میسڕ و عێراق 10 رێككەوتننامە واژۆ دەكەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئەمڕۆ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكومەتی گەیشتە میسڕ و سەرچاوەیەكی بەرپرس دەڵێ‌، "عێراق و میسڕ 10 رێككەوتن واژۆ دەكەن".

ئەمڕۆ دووشەممە 12ی حوزەیرانی 2023 محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی و بە سەرۆكایەتی شاندی حكومەتی گەیشتە میسڕ و سەرچاوەیەكی حكومی ئامانجی سەردانەكە و ژمارەی ئەو رێككەوتنانە ئاشكرا دەكات كە میسڕ و عێراق بە نیازن ئەنجامی بدەن.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە حكومەتی عێراق بە ماڵپەڕی شەفەق نیوزی راگەیاندووە، سوودانی گەیشتووەتە قاهیرە بۆ ئەوەی 10 رێككەوتن واژۆ بكات، حەوت لەو رێككەوتنانە پەیوەندییان بە دۆسیەی ئابووری هەیە، یەكێكیان پەیوەندی بە كارەبا و دووەكەی تر پەیوەندییان بە كاركردن و گۆڕینەوەی ئەزموونی نێوان ئەم دوو وڵاتەوە هەیە.

ئەوە دووەم سەردانی سوودانییە بۆ میسڕ لە ماوەی سەرۆكایەتی خۆیدا، یەكەم سەردانی لە پێنجی ئاداری ئەمساڵ بوو.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین