رۆمانۆسكی: بەهێزبوونی هەرێمی كوردستان هۆكارە بۆ سەقامگیری و ئاسایش کوردستانی

نوچه‌نێت

ئەلینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی گوتی، "ئێمە پێمانوایە بوونی هەرێمی كوردستانى بەهێز و پێشكەوتوو لە چوارچێوەی فیدڕاڵی هۆكارە بۆ سەقامگیری و ئاسایش".

ئەمڕۆ پێنجشەممە هەشتی حوزەیرانی 2023 ئەلینا رۆمانۆسكی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی كە لە هەولێر بەڕێوەچوو باس لە كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا كرد و پێیوایە گرنگە ئەم دوو لایەنە لەسەر بابەتەكان رێكبكەون. 

رۆمانۆسكی گوتی، "ئێمە هانی لایەنەكانی هەرێم دەدەین بۆ ئەوەی بە یەكەوە كرا بكەن و كێشەكانیان وەلا بنێن بۆ ئەوەی پێداویستی هاووڵاتیان دابین بكەن. بە شێوەیەكی سەرەكی گەل لەم رێكنەكەوتنە زیانی بەردەكەوێت. ئێمە بوونی هەرێمی كوردستان بەهێز و پێشكەوتوو لە  چوارچێوەی حكومەتێكی فیدڕاڵی هۆكار دەبێت بۆ سەقامگیری و ئاسایش، بۆیە زۆر گرنگە بە یەكەوە كار بكەن".

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق باسی لەوەیش كرد ئەركی لەپێشینەی وڵاتەكەی ئەوەیە هەرێمی كوردستان و عێراق بەهێز بكات تا لە بواری وزە سەربەخۆ بن و گەشە بە گازی سروشتی هەرێمی كوردستان بدرێت و پەسەنجدی یاسای نەوت و گاز بكرێت".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین