نادیە موراد: بە هەوڵی نێچیرڤان بارزانی شەش كچە ئێزیدییەكە گەڕێندرانەوە هەواڵ

نوچه‌نێت

نادیە موراد چالاكوانی ئێزیدی باس لە بەسەرهاتی ئاشناكردنەوەی شەش كچی رفێندراوی ئێزدی بە كەسوكاریان دەكاتەوە و دەڵێ‌، "ئەگەر هەوڵەكانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نەبووایە ئەمە نەدەكرا".

دوێنێ‌ چوارشەممە حەوتی 2023 شەش كچی ئێزیدی كە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە رفێندرابوون بە كەسوكاریان شادبوونەوە و لە مەراسیمێكدا كە ئاژانسەكانی هەواڵی دنیا لە نموونەی فرانس پرێس تێیدا ئامادە بوون.

بەگوێرەی لێدوانێكی رۆژنامەوانی كە نادیە موراد چالاكوانی ئێزیدی و هەڵگری خەڵاتی نۆبڵ داویەتی و لە رۆژنامەی شەرق ئەوسەت بڵاوكراونەتەوە ئەو شەش كچە ئەو كاتەی رفێندراون هەرزەكار و بچووك بوون، دواتر رەوانەی سووریا كراون و ئێستا رزگار كراون.

نادیە موراد باس لەوە دەكات بەیانی رۆژی شەممەی رابردوو ئۆپراسیۆنی رزگاركردنی ئەو كچانە ئەنجامدراوە و رەوانەی توركیا كراون، بۆیە سوپاسی توركیایش دەكات كە لە رەوانەكردنیان بەشدار بووە و دواتریش دووپاتی دەكاتەوە ئەگەر هەوڵەكانی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نەبووایە ئەو كارە سەری نەدەگرت.

حوسێن قایدی سەرۆكی بەڕێوەبەری دەزگاری رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزیدی گوتوویەتی لە ساڵی 2014 شەش هەزار و 417 كەس لەلایەن تیرۆریستانەوە رفێندراون و تا ئێستا سێ‌ هەزار و 658 كەسیان رزگاركراون.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین