حكومەتى نوێى توركيا دەست بەكار بوو شیکاری

نوچەنێت

وەرگێرانى: دنيا ئەحمەد

ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا دووه‌م كابينه‌ى حكوومه‌تەكى له‌ سيسته‌مى حكوومه‌تى سه‌رۆكايه‌تى راگه‌ياند، له‌پێش هه‌ڵبژاردن ئه‌ردۆغان خه‌ريكى رازيكردنى محه‌ممه‌د شيمشه‌ك بوو، له‌و كابينه‌ نوێيه‌ پۆستى وه‌زيرى دارايى پێدرا، هه‌روه‌ها جه‌وده‌ت يڵماز، وه‌زيرى گه‌شه‌پێدانى پێشوو پۆستى، جێگرى سه‌رۆك كۆمارى توركياى پێدرا، هاكان فيدان، سه‌رۆكى ميتى توركيا پۆستى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئەو وڵاتەى پێدرا.

ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان دوێنێ له‌ په‌رله‌مانى توركيا سوێندى ياسايى خوارد ده‌ستى به‌ ئه‌ركه‌كانى كرد، له‌دواى رێوره‌سمى ده‌ستبه‌كاربوونى سه‌رۆكايه‌تى بۆ  ئێواره‌ حكوومه‌تى سه‌رۆكايه‌تى كابينه‌ى دووه‌مى خۆى راگه‌ياند.

ئه‌ردۆغان له‌ هه‌ڵبژاردنى ساڵى (2018) عه‌بدولحه‌ميد گوڵ و مه‌ولود چاوشئۆغڵو و سوله‌يمان سۆيلو، به‌رات ئه‌لبايراك، زاواى ئه‌ردۆغان ئه‌ندامى په‌رله‌مان بوون كرانه‌ وه‌زير له‌ خوولى يه‌كه‌م. 

به‌ڵام له‌كابينه‌ى نوێ هيچ په‌رله‌مانتارى هه‌ڵبژێردراوى نه‌خستۆته‌ نێو كابينه‌كه‌ى، گرينگترين هۆكاريش له‌هه‌ڵبژاردنى (14) ئايار، په‌رله‌مانتارانى ئه‌كپارتى ژماره‌يان (263) په‌رله‌مانتاربوو، ‌ئه‌مه‌ش له‌ رێژه‌ى نوێنه‌رايه‌تى له‌ كۆمسيۆنه‌كاندا به‌بێ پشتيوانى مه‌هه‌په‌ گرينگ بوو.

ئه‌ردۆغان له ‌شوێنى فواد ئۆكتاى كه‌ وه‌ك جێگرى ئه‌نقه‌ره‌ هه‌ڵبژێردرابوو، جه‌وده‌ت يڵماز كردە جێگرى سه‌رۆك كۆمارى توركيا. 

يڵماز په‌يوه‌ندييه‌كى پته‌وه‌ى له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شيمشه‌ك هه‌يه‌ كه‌سايه‌تيه‌كى به‌ناوبانگى ئابوورييه‌ له‌ ساڵه‌كانى (211 تا 2015) به‌ وه‌زيرى گه‌شه‌پێدان و جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و سه‌رۆكى پيلاندانان له‌ بودجه‌ى توركيا ده‌ستنيشان كرابوو، له‌ خوولى (27) په‌رله‌مانى توركيا.

محه‌ممه‌د شيمشه‌ك دووباره‌ له‌ پێشه‌نگى ئابوورى توركيا دانرايه‌وه‌ 

له‌دواى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ يه‌كێك له‌و پرۆسانه‌ى كه‌ زۆرترين مه‌ترسى له‌سه‌ربوو ئابوورى توركيا بوو كه‌ له‌م خوڵه‌ ئه‌م وڵاته‌ به‌سه‌رى برد، تاراده‌يه‌كى زۆر چاوه‌روان ده‌كرێت  ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م باروودۆخه‌ سه‌خته‌ى ئابوورى تێپه‌رێنێت هه‌وڵێكى زۆر بدات، محەمه‌د شيمشه‌ك وه‌زيرى دارايى پێشوو له‌پێش ئه‌وه‌ى بچێته‌ نێو سيسته‌مى سه‌رۆكايه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان جيابۆوه‌، بۆيه‌ش له‌م خوله‌ ئه‌ردۆغان رازيكرد بێته‌وه‌ نێو حكوومه‌ت و كرايه‌ وه‌زيرى خه‌زێنه‌ و دارايى له‌ كابينه‌ى نوێ. 

شيمشه‌ك له‌ساڵى (2007) تاوه‌كوو هه‌ڵبژاردنى ساڵى (2018) سه‌ر به‌ حكوومه‌تى ئه‌كپارتى وه‌زيرى دارايى بوو، وه‌ك جێگرى وه‌زيران له‌ ئابوورى حكوومه‌ت بوو، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنى ‌ساڵى (2018) به‌شدارى حكوومه‌تى ئه‌ردۆغانى نه‌كرد، چونكه‌ له‌ سياسه‌تى ئابوورى هه‌ندێك ناكۆكى له‌نێوانيان روويدا بوو.

به‌ڵام له‌پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌ردۆغان بريارى دابوو سياسه‌تى به‌رژه‌وه‌ندى كه‌مى جێبه‌جێ كرد، ئامانجى له‌و كاره‌ش گه‌رانه‌وه‌ى متمانه‌بوو به ‌بازاره‌كان هه‌ر بۆيه‌ش به مەبە‌ستى رێگريكردن له‌ هه‌ڵائه‌وسان و دۆخى سه‌ختى ئابوورى و دارايى و بژێوى ژيانى هاوڵاتيانى هه‌وڵى دا شيمشه‌ك بگه‌رێنێته‌وه‌ نێو حكوومه‌ته‌كه‌ى.

به‌ڵام شيمشه‌ك ئه‌م داواكارييه‌ى ئه‌ردۆغانى ڕه‌تكرده‌وه‌و رايگه‌ياند بوو كه‌ بير له‌وه ‌ناكاته‌وه‌ بۆ جارێكى تر بگه‌رێته‌وه‌ نێو سياسه‌ت، هه‌روه‌ها واباس ده‌كرێت به‌و مه‌رجه‌ ئه‌م داواكارييه‌ى قه‌بووڵكردووه‌ كه‌ دەست كاروبارى  تيمى خۆى و سياسه‌ته‌كانى خۆى وەرنەكرێت، هه‌ربۆيه‌ش رازيبووه‌ ئه‌ركى وه‌زيرى دارايى وه‌ربگرێت.

يه‌كێكى تر له ناوه‌دياره‌كانى ناو كابينه‌كه‌ هاكان فيدان، سه‌رۆكى ميتى توركيايه‌، هاكان فيدان، سه‌رۆكى ميتى توركيا لە (2010)وه‌ ئه‌م پۆسته‌ به‌رێوه‌ده‌بات، دوێنێ ئه‌ردۆغان پۆستى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياى پێ سپارد.

فيدان ئه‌وكاته‌ى جێگرى بەڕێوەبەرى ميت بوو ڕۆڵێكى گرينگى له‌ پرۆسه‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد هه‌بوو، له‌گه‌ڵ كۆتايى هاتنى پرۆسه‌ى ئاشتى فيدان ويستى خۆى بۆ په‌رله‌مانتارى ئه‌كپارتى هه‌ڵبژێرێت له‌ هه‌ڵبژاردنى (2015) به‌ڵام ئه‌ردۆغان رێگربوو له‌مه‌ هه‌ربۆيه‌ش له‌پۆسته‌كه‌ى خۆى به‌رده‌وام بوو.

جگه‌ له‌م ناوه‌ ديارانه‌ له‌كابينه‌ى حكوومه‌تى ئه‌ردۆغان ئه‌م ناوانه‌ش هاتووه‌

ڤێدات ئشكهان، وه‌زيرى كاروبار‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى

ماهينوور ئۆزده‌مير گۆگتاش، وه‌زيرى كۆمه‌ڵايه‌تى و خێزان 

جه‌وده‌ت يڵماز، ياريده‌ده‌رى سه‌رۆك كۆمار

يڵماز توونج، وه‌زيرى داد 

محه‌ممه‌د ئۆزهه‌سه‌كى، وه‌زيرى ژينگه‌ و شاره‌وانى

محه‌ممه‌د شيمشه‌ك، وه‌زيرى دارايى و گه‌نجينه‌

هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ 

ئاڵپاريڵان بايراكدار، وه‌زيرى وزه‌ و سامانه‌ سرووشتيه‌كان

عه‌لى يه‌رليكايا، وه‌زيرى ناوخۆ 

يه‌شار گيوله‌ر، وه‌زيرى به‌رگرى 

يوسف ته‌كين، وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ 

فه‌خره‌دين كۆجا، وه‌زيرى ته‌ندروستى 

عومه‌ر بۆڵات، وه‌زيرى بازرگانى 

عه‌بدوڵقادر ئوراڵئۆغڵو، وه‌زيرى گواستنه‌وه‌و گه‌ياندن 

ئيبراهيم يوماكڵى، وه‌زيرى كشتوكاڵ و دارستان 

محه‌ممه‌د نوورى، وه‌زيرى كلتوور و گه‌شتيارى

سەرچاوە: بى بى سى

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین