گۆڕانكارییەكانی بودجە بە قەد هەرێم زیانی بۆ سوودانیش هەبووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامەی عەرەب لە راپۆرتێكدا دەڵێ‌ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستەوەستان وەستاوە، نە دەتوانێ‌ ببێتە خاوەنی بودجە و نە دەشتوانێ‌ گۆڕانكاری لە حكومەتەكە بكات.

رۆژنامەی عەرەب ئەمڕۆ شەممە سێی حوزەیرانی 2023 رۆژنامەی عەرەب لە راپۆرتێكدا باس لەوە دەكات، لایەنەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە نایانەوێ‌ محەمەد شیاع سوودانی زیاتر هەنگاو بنێت و چاكسازییەكانی بكات و زیاتر لە شەقام نزیك بێتەوە، بۆیە بەردەوام كێشەی بۆ دروست دەكەن و تواناكانی پەكدەخەن.

ئامانج لە گۆڕانكارییەكانی بودجە وەستاندنی پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا و ئیحراجكردنی سوودانی بوو 

راپۆرتەكە باسی لەوە كردووە دوو كێشە لەبەردەم سوودانی هەیە، یەكەمیان ناتوانێ‌ حكومەتەكەی بكاتە خاوەن بودجە، هەر چەندە ئومێدی هەبوو مانگی رابردوو ئەو كارە بكات، بەڵام بەهۆی ئەو گۆڕانكارییانەی لە بودجە دەرهەق بە پشكی هەرێم كراوە، هەنگاوەكانی پەسەندكردنی بودجە دواكەوتووە.

راپۆرتەكە دەڵێ‌، "ئەو گۆڕانكارییانەی لە لیژنەی دارایی پەرلەمان لە بودجە كراوە، ئەوا كودەتایەك بوو لە دژی ئەو رێككەوتنەی پێشتر لەنێوان بەغدا و هەولێر كرا بوو، سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و چوونیەتی بەكارهێنانی داهاتی نەوتی هەرێم. زیاتر ئامانج لەو گۆڕانكارییانە سیاسی بوو و مەبەست وەستاندنی ئەو نزیكبوونەوە بوو كە لە نێوان حكومەتی هەرێمی و بەغدا بەڕێوەدەچوو، جیا لەمەیش سوودانی بە نیاز بوو گۆڕانكاری لە حكومەتەكەی بكات، بەڵام بە هۆی ئەوەی ناڕەزایی چەند لایەنێكی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە لە سەرووی هەمووشیانەوە نووری مالیكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسا ناتوانێ‌ ئەو كارە بكات. ئامانجی لەوە گرنگتر ئیحراجكردنی سوودانی بوو".

رۆژنامەی عەرەب پێیوایە ئەم بابەتەیش جیاواز نییە لە بابەتی بوجە و پەیوەندی بە رەتكردنەوەی لایەنە شیعەكان هەیە. راپۆرتەكە ئاماژە  بۆ ئەوە دەكات سوودانی دەیویست پێگەی خۆی لەناو خەڵك بەرزبكاتەوە و چاكسازی بكات. بەڵام نەیتوانی ئەوە بكات ئەمڕۆ دەستەوەستان  وەستاوە و  بژاردەكانی ئەوەیە یان هاوئاهەنگی لەگەڵ مالیكی بكات و یانیش دەست لە كار بكێشێتەوە، لە هەر دوو بژاردەیش دۆڕاوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین