دەمیرتاش رەخنە لە هەپەدە دەگرێت شیکاری

نوچەنێت

وەرگێرانی: دنیا ئەحمەد

سه‌ڵاحه‌دين ده‌ميرتاش، هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌ له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا ره‌خنه‌ له‌ پارتى دیموكراتی گەلان (هه‌ده‌په)‌ لە بەشێكی رەخنەكانی دەڵێت، "من پێشنيارى ئه‌وه‌م كرد كه‌ ئاماده‌م ببم به‌كانديد له‌ هه‌ڵبژاردنى (14)ى ئايار به‌ڵام له‌لايان هه‌ده‌په‌وه‌ به‌ بێ هيچ پاساوێك ئه‌م داواكارييه‌م ڕه‌تكرايه‌وه‌." 

سه‌ڵاحه‌دين ده‌ميرتاش له‌ لاپه‌ره‌ى فه‌رمى خۆى له‌ تويته‌ر وازهێنانى خۆى له‌ چالاكى سياسه‌تدا له‌م قۆناغه‌ راگه‌ياند، به‌ناوى خۆيه‌وه‌ داواى لێبووردنى له‌ ده‌نگده‌ران كرد كه‌ نه‌يتوانيووه‌ سياسه‌تێكى شايسته‌ و دروستیان بۆ بكات، لە بەرانبەریشدا سوپاسى ئه‌و كه‌سانه‌ى كرد كه‌ ره‌خنه‌يان لێگرتووه‌و له‌مه‌وبه‌دوا وه‌ك هه‌موو هاورێكانم له‌زيندان درێژه‌ به‌ خه‌باتكردنم ده‌ده‌م.

ده‌ميرتاش باسى له‌وه‌شكرد، بۆ هه‌ڵبژادنى (14)ى ئايارى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا به‌ هه‌ده‌په‌م گوت، كه‌ ئاماده‌م خۆم بۆ ئه‌م پۆسته‌ كانديدكه‌م به‌ڵام به‌بێ هيچ هۆكارێك له‌لايه‌ن سه‌رۆكايه‌تى هه‌ده‌په‌ داواكاريه‌كه‌م ره‌تكراييه‌وه‌. 

زۆرێك له‌ سياسه‌تمه‌دارانى كورد ئه‌م برياره‌ى ده‌ميرتاشيان پێ دروست نه‌بوو به‌ هه‌ڵه‌يان زانیووە، به‌رانبه‌ر به‌و ره‌خنانه‌ ئێبرۆگوناى، گوته‌بێژى هه‌ده‌په‌ جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، له ‌كاتى گفتوگۆكردنمان سه‌باره‌ت به‌ كانديدى سه‌رۆكايه‌تى ده‌ميرتاش پێشنيارى كانديدێكى ژنى هه‌بوو، لیژنه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌ده‌په‌ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى پارتى چه‌پى سه‌وز بۆ ئه‌و ده‌ست پێشخه‌رييەمان هەڵسەنگاند، به‌هۆى پێگه‌ى سياسى ده‌ميرتاش بۆ ئه‌م پۆسته‌ داواكارييه‌كه‌مان ڕه‌تكرده‌وه‌.

ده‌ميرتاش ئاماژە بەوەش دەكات، به‌ئيداره‌ى هه‌ده‌په‌م گوت ده‌توانين هه‌ڵبژاردن بۆ گه‌ڕى دووه‌م جێبهێڵين و له‌م قۆناغه‌شدا ده‌مانتوانى له‌ ڕێگه‌ى هه‌ڵمه‌تى ديموكراتيانه‌ خزمه‌تى زياتر بكه‌م، هه‌روه‌ها من پێم وابوو ئه‌گه‌ر كانيدبم ده‌توانم ده‌ستكه‌وتى زياتر بەدەستبهێنم لرێژه‌ى ده‌نگه‌كانی هه‌ده‌په‌ بەرزتر بكەمەوە، به‌ڵام ئه‌م داواكارييه‌م به‌بێ هيچ پاساوێك ڕه‌تكرايه‌وه‌ و تاوه‌كو ئێستاش پاساوه‌كه‌ نازانم، هه‌تاوه‌كوو روودانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ قسه‌مان كرد له‌ دواى ئه‌م پرۆسه‌يه‌ هه‌ده‌په‌ بڕياريدا كانديد ديارى نه‌كات.

له‌لايه‌كى تر ده‌ميرتاش باسى له‌ كۆنگره‌ى گشتى هه‌ده‌په‌ كردوو گوتى، "پێموايه‌ له‌گه‌ڵ گۆرینى ده‌سته‌ى به‌رێوه‌بردن له‌پاڵ ئه‌مه‌ش پێويستى به‌ خوێنى نوێ هه‌يه، ئه‌وه‌ى من له‌ چاوه‌روانى گه‌له‌كه‌مه‌وه‌ ده‌يبينم پێگه‌يشتن و به‌رپرسيارێتيه‌ له‌ ئيداره‌ى هه‌ده‌په‌ به‌تايبه‌ت هاوسه‌رۆكه‌كان. ئه‌ندامانى ئه‌م پارته‌ ونبوونه‌ به‌هۆى گرتن و ده‌ربه‌ده‌رى و سته‌مكارى تونده‌وه‌ بۆيه‌ ده‌بێت ئه‌ندامان و ده‌سه‌ڵاتدارانيان ده‌ستبه‌ردارى شێوازى‌ كۆنبن و كارى نوێ جێبه‌جێ بكه‌ن هه‌زاره‌ها كه‌سى شايسته‌ بهێننه‌ سه‌ركار و هه‌ر بۆيه‌ش به‌گشتى پێويسته‌ له‌ كارنامه‌ى سه‌ره‌كى پێداچوونه‌وه‌ى دووباره‌ بكه‌ن." 

ئه‌حمه‌د تورك كه‌سايه‌تى سياسى كورد سه‌باره‌ت به‌ بريارى وازهێنانى ده‌ميرتاش له‌ سياسه‌ت رايگه‌ياند، به‌دروستى نازانم ده‌ميرتاش بريارى واى داوه‌ له‌م قۆناغه‌ سياسه‌ت به‌جێبهێڵت، سه‌ڵاحه‌دين سياسه‌تمه‌دارێكى لێهاتوو و سه‌ركه‌وتووه‌، ئێمه‌ هاورێيه‌كى گه‌نج و دێرينى يه‌كترين چاوه‌رێم نه‌ده‌كرد بڕيارى له‌م شێوه‌يه‌ بدات. 

مووش سێزاى ته‌مه‌لى، هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌ و په‌رله‌مانتارى پارتى چه‌پى سه‌وز ره‌خنه‌ له‌ ده‌ميرتاش ده‌گرێت و ده‌ڵێت، "ناتوانين له‌ سياسه‌ت خانه‌نشين بين، بۆيه‌ش ئه‌وه‌ى روويداوه‌ به‌هۆى دروستبوونى ئه‌و باردودۆخه‌ى ئێستاى هه‌ده‌په‌ ده‌ميرتاش ئه‌و برياره‌ى داوه‌، ئه‌گه‌ر سياسه‌ت به‌جێبهێلين جيمان هه‌يه‌ به‌دڵنياييه‌وه‌ هيچمان نييه‌ بۆئه‌وه‌ى سياسه‌ت به‌جێبهێڵين ئێمه‌ پێكه‌وه‌ له‌م سياسه‌ته‌ به‌رده‌وام ده‌بين."

سێزاى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "به‌ڵێ له‌و قۆناغەی ئێستادا شكستێك هه‌يه‌ دروستبوونى ئه‌م شكسته‌ش ده‌ستى هه‌ندێك كه‌سى تێدايه‌ و هه‌ستيك هه‌يه‌ ده‌ڵێت ئه‌م بارودۆخه‌ دروستكراوه‌ به‌دڵنيايه‌وه‌ش ئه‌م هه‌سته‌ كاريگه‌رى له‌سه‌ر هه‌موومان دروستكردووه‌، بەڵام پێويستمان به‌ ڕه‌خنه‌يه‌ بۆئه‌وه‌ى له‌ هه‌موو شته‌كان تێبگه‌ين هه‌روه‌ها هه‌موومان پێويستمان به‌ پرۆسه‌ى ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌ له‌خۆ گرتن هه‌يه‌."

به‌كر ئاكۆيونلو، پسپۆڕی سياسى له‌ زانكۆى له‌نده‌ن له‌ لاپەڕەی فەرمی خۆی ئاماژە بەوە دەكات، "له‌ توركيا دووسياسه‌تمه‌دار هه‌يه‌ كه‌ ئه‌ردۆغان وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ به‌رامبه‌ر به‌خۆى ده‌يبينێت، ده‌ميرتاش و ئيمامئۆغڵو، بۆيه‌ش يه‌كيان چه‌ندين ساڵه‌ به‌بێ هۆكار له‌زيندان كراوه‌ و ئه‌ويتريشيان له‌وانه‌يه‌ ماوه‌يه‌كي تر كاری سياسى لێ قه‌ده‌غه ‌بكرێت و بخرێته‌ زيندانەوە، به‌ڵام كات له‌لاى ئه‌م دوو لاوه‌يه‌، ئه‌وان له‌ داهاتوو سياسه‌تى توركيا له‌قالب ده‌ده‌ن.

به‌رانبه‌ر به‌م ره‌خنانه‌ى ده‌ميرتاش ئێبرۆ گوناى گوته‌بێژى هه‌ده‌په‌ دەڵێت، "له‌دواى هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌ست پێده‌كه‌ين له‌م كۆبوونه‌وانه‌شدا بيرو بۆچوونى خۆمان له‌باره‌ى شێوازى پرۆسه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى دواى هه‌ڵبژاردن راگه‌ياند." 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌مه‌شكرد، "هه‌موو لايه‌نه‌كان پرۆسه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن ئه‌مرۆ گروپى په‌رله‌مانيمان يه‌كه‌مين كۆبوونه‌وه‌ى داخراوى حزبه‌كه‌مانيان ئه‌نجامدا، له‌دواى رۆژانی (4 و 5 و 6)ى حوزه‌يران كۆبوونه‌وه‌ى هاوسه‌رۆكه‌كانى پارێزگاكان و ئه‌نجوومه‌نى ژنان و ئه‌نجوومه‌نى حزبه‌كه‌مان ئه‌نجام دەكەین." 

گوته‌بێژى هه‌ده‌په‌ ئامانجى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ده‌په‌شى ئاشكراكرد، كە هه‌موو ئاماده‌كارييه‌مان دوو ئامانجى هه‌يه،‌ يه‌كه‌ميان ديارییكردنى هه‌موو ئه‌و كه‌‌موو كوريانه‌ى پێش هه‌ڵبژاردن و نه‌هێشتنیانە، هه‌روه‌ها پەند له‌ ره‌خنه‌ و هه‌ڵه‌كانمان وه‌رگرين، دووه‌ميشيان نوێكردنه‌وه‌ى سياسه‌تی پێكهاته‌ى رێكخراوه‌كه‌مان و مه‌رجه‌كانى ژمێريارى بێ ئه‌وه‌ى هيچ پاساوێك بهێنينه‌وه‌، بۆئه‌وه‌ى دووباره‌ به‌هاوبه‌شى له‌م قۆناغه‌ به‌خۆماندا بچينه‌وه‌ وه‌ك ره‌خنه‌ له‌خۆگرتن ده‌بێت سه‌رله‌نوێ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌ندامانى ئيداره‌كان كۆببينه‌وه‌ به‌گرو تينێكى به‌رز به‌ره‌و كۆنگره‌ برۆين هه‌روه‌ها بانگێشتى هه‌موو ئه‌ندامانى حزبه‌كه‌مان ده‌كه‌ين بۆئه‌وه‌ى لە دارشتنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌ له‌خۆگرتن به‌شداربن." 

سەرچاوە: بی بی سی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین