ئیمارات بۆ وۆڵ ستریت جۆرناڵ: وێنەیەکی هەڵە پیشان دەدەن ئێران

نوچەنێت:

بەرپرسانی ئیمارات دەڵێن، راپۆرتەکەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ سەبارەت بەوەی کە ئیمارات "داوای وەڵامدانەوەی جددیتری ئەمریکای کردووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان" لەلایەن ئێرانەوە، "وێنەیەکی هەڵە" لە دانوستانەکانی نێوان دوو وڵات پیشان دەدات.

ڕۆژی سێشەممە (30ی ئایاری 2023) رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە، کە ئیمارات، دوای دەستبەسەرداگرتنی دوو کەشتی نەوتهەڵگر لەلایەن ئێرانەوە، گوشاری خستۆتە سەر ئەمریکا بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی جددیتر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە کەنداوی فارس. دەشڵێت «دوای داواکاری ئیمارات، هێزی دەریای ئەمریکا ژمارەی دەورییە دەریاییەکانی لە کەنداوی فارس زیاد کردووە».

بەڵام رۆژی چوارشەممە (31ی ئایاری 2023) لە بەیاننامەیەکدا بەرپرسانی ئیماراتی جەختیان لەوە کردەوە، کە وڵاتەکەیان پاش هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی خۆی، دوو مانگ پێش لە هاوپەیمانی ئاسایشی دەریایی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە سەرۆکایەتی ئەمریکا کشاوەتەوە.

هەروەها لە بەیاننامە نوێیەکەی دەسەڵاتدارانی ئیماراتدا هاتووە، کە وڵاتەکەی "پابەندە بە گفتوگۆ و پەیوەندی دیپلۆماسی بۆ پێشخستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، هەروەها پابەندە بە دڵنیابوون لە سەلامەتی کەشتیوانی لە ئاوەکانیدا بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان". 

بڵاوکردنەوەی بەیاننامە لەلایەن ئیماراتەوە سەبارەت بە "بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی هەڵە" لە بۆچوونی ئیمارات لە چالاکییەکانی ئێران لە کەنداوی فارس دوای ئەوە دێت، کە تاران لە دوو مانگی رابردوودا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ریاز دەستپێکردۆتەوە و وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەش سیاسەتێکی نەرمتریان بەرامبەر بە ئێران گرتۆتەبەر. 

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین