كارەبا سوودانی شەرمەزار دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هەر چەندە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق هۆشداریی بە وەزارەتی كارەبا دابوو بە هیچ شێوەیەك لە وەزری هاوین كارەبا نەبڕن، كەچی كارەبای نیشتیمانی لە عێراق كەم بووەتەوە و وەزارەتی كارەبا دەڵێ‌، "گازی ئێرانی بۆ بەكارخستنی وێستگەكان كەمی كردووە".

مانگی رابردوو لە سەردانێكی لەناكاو محەمەد شیاع سوودانی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی كارەبا كۆبووەوە و فەرمانی پێكردن بە هیچ شێوەیەك كارەبای نیشتیمانی لە وەرزی هاوین نەبڕن، كەچی ئەمە تەنیا بۆ مانگێك بوو، جارێكی تر پێدانی كارەبا كەمی كردووەتەوە. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئایاری 2023 ماڵپەڕی شەفەق نیوز ئاماژە بۆ راگەیێندراوێكی وەزارەتی كارەبا دەكات كە دەڵێ‌ بەرهەمی كارەبا بەهۆی كەمبوونەوە گازی هاوردەكراو لە ئێرانەوە، كەمی كردووە. 

لەوە دەچێ‌ هاوینی ئەمساڵ سوودانی یەكەم تاقیكردنەوەی لەگەڵ كارەبا هەبێت، كە پێشتریش هەر یەكە لە حەیدەر عەبادی و عادل عەبدولمەهدی و مستەفا كازمی سەرۆك حكومەتەكانی پێشوو بەو ئەزموونە رۆیشتوون.

بەگوێرەی ئاماری فەرمی حكومەتەكانی لەدوای 2003 وە نزیكەی 100 ملیار دۆلاری بەناوی چاكككردنی كەرتی كارەبا خەرجكردووە، كەچی ئەو كەرتە هیچ بەرەوپێشچوونێكی بەخۆیەوە نەدیوە، بەهۆی ئەوەی لە هاویندا زۆرێك لە ناوچەكانی عێراق پلەی گەرما بۆ 50 پلە گەرم دەبێتەوە، بۆیە ناڕەزاییەكانی خەڵكیش لەم وەرزەدا دژ بە حكومەت بەرز دەبێتەوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین