ئێران دروستکردنی بنکەی نوێ ئەتۆمی لە زاگرۆس رەتدەکاتەوە ئێران

نوچەنێت:

سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران، لەوەڵامی راپۆرتێکی ئاسۆشەیتێدپرێس لەبارەی دروستکردنی تۆنێل لێدان بۆ دامەزراوی ژێرزەمینی ئەتۆمی لە کێوەکانی زاگرۆس دەڵێت، پلان و دامەزراوەی لەو جۆرە رەتکردەوە.

رۆژی چوارشەممە (24ی ئایاری 2023) محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، لە کاردانەوە بە بڵاوکردنەوەی داتاکانی مانگی دەستکرد لەلایەن کۆمپانیای "پلێنت لبز پی بی سی"ی ئەمریکی، هەڵکۆڵینی نوێی ئێران بە ئامانجی دروستکردنی دامەزراوەیەکی ئەتۆمی ژێرزەمینی لە زەنجیرە چیای زاگرۆس رەتکردەوە و ئەم هەواڵەی «بێ بنەما، ئاژاوە دروستکردن و شەڕی دەرەوونی ناوبرد و باسکردنی خودی هەواڵەکەی بە کاری ئیسرائیلەوە گرێدا. 

ئیسلامی دەشڵێت، کە بە بۆچوونی خۆی «هەرکات بارودۆخی ناوچەکە و ژینگەکەیان توند و دژوار ببێت، شەڕی دەروونی زیاتر و زیاتر چڕتر دەکەنەوە».

لە رۆژی 22ی ئایار، ئاسۆشەیتد پرێس، بە پشت بەستن بە ڤیدیۆ و وێنەی مانگی دەستکردی «پلێنت لابز پی بی سی»، لە راپۆرتێکدا دەڵێت، کە قەبارەی هەڵکۆڵینەکانی نزیک دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنز بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و ئەو

Image

 هەڵکۆڵینانەش قووڵییەکی هێندەیە، کە بەدوور دەزانرێت، تەنانەت پێشکەوتووترین بۆمبەکانی ئەمریکاش بتوانن زیانیان پێ بگەیەنن.

رۆژی سێشەممە 23 ئایار، دوای بڵاوبوونەوەی ئەم راپۆرتە، زاخی هانێگبی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل، رایگەیاند، «رێگەچارە بۆ تێپەڕاندنی ئەم تەحەدایە بوونی هەیە و ئەو بنکە ئەتۆمییە نوێیەی کە لەلایەن ئێرانەوە دروست دەکرێت، لە هێرشکردن پارێزراو نابێت».
سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین