لایەنەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردن دەكەن
نوچهنێت
ئەمڕۆ یەكشەممە 21ی ئایاری 2023 رۆژنامەی شەرق ئەوسەت لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووە، زۆرێك لە لایەنەكانی شیعە نایانەوێ بە هاوپەیمانی لەناو چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بكەن كە بڕیارە لە شەشی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
ئەو لایەنانە پێیانوایە چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە هاوپەیمانییەكی هەڵبژاردن نییە، بەڵكو ئەنجومەنێك بۆ هاوئاهەنگی لایەنە شیعەكان. لە راپۆرتەكە ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەیەوێ هاوپەیمانەكەی بە سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردن بكات، بە پێچەوانەوە تا ئێستا هادی عامری دەیەوێ لایەنە شیعەكان بە یەكەوە بەشداری لە هەڵبژاردن بكەن.
سەرچاوەكان بە دووریان نەزانیوە لایەنە شیعەكان، دوو لایەن یان زیاتر هاوپەیمانی لەگەڵ یەكتر ببەستن، بەڵام دەڵێن ڤیتۆیەك لەسەر قەیس خەزعەلی سكرتێری میلیشیای عەسائیبی ئەهلی حەق هەیە، چونكە لایەنەكان نایانەوێ هاوپەیمانی لەگەڵ ببەستن، بەهۆی ئەوەی لە هەڵبژاردنی رابردوو كۆمەڵێك كاندیدی سەربەخۆی دانابوو، كاتێك دەرچوون گەڕانەوە ناو ریزی میلیشیاكان. سەبارەت بە رەوتی سەدریش باس لەوە دەكرێت، ئەوان بەشداری لە هەڵبژاردن ناكەن، بەڵام پاڵپشتی لە هەندێك كاندیدی سەربەخۆ دەكەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment