حکومەتى عێراق هەوڵى کۆنتڕۆڵکردنى کەمپى مەخموور دەدات کوردستانی

نوچەنێت:

شاندێکى وەزارەتى ناوخۆ و سوپاى عێراق لەگەڵ سەرپەرشتیارانى کەمپى مەخموور کۆبوونەوە و چوار مەرجیان پێشکەشکردوون. بەرپرسی مەڵبەندی (20)ـی رێکخستنی قەرەچووخی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، سێ کاتژمێر مۆڵەتیان بەو کەمپە داوە.

ئەمڕۆ شەممە (20/ئایار/2023) شاندێکى وەزارەتى ناوخۆ و سوپاى عێراق لەگەڵ سەرپەرشتیارانى کەمپى مەخموور کۆبوونەوە، رەشاد گەڵاڵی، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی (20)ـی رێکخستنی قەرەچووخی یەکێتی ڕەتیدەکاتەوە کەمپەکە گەمارۆ درا بێت.

رەشاد گەڵاڵى بە رووداوى ڕاگەیاند، چوار پێشنیاریان خۆستۆتە بەردەم کەمپەکە، وەک سیمکردنى کەمپەکە و حکومەتی عێراق لە رێگەی سوپا و پۆلیسەوە پاسەوانی بکا، ڕێگاى بەردەم کەمپەکە کۆنکرێت بکرێ، هەروەها پۆلیسی خۆجێیی لە نێو کەمپەکە جێگیر بکرێن،  هاوکات رێگە بۆ هاتووچۆی دانیشتووانی کەمپەکە هەبێت.

بە وتەى ئەو بەرپرسەى یەکێتى، بۆ ڕازى بوون بە پێشنیارەکان تەنها سێ کاتژمێر بە سەرپەرشتیارانى کەمپەکە دراوە، هاوکات هەر ئەمڕۆ بەشێک لە دانیشتوانى ئەو کەمپە دژى هاتنى ئەو شاندە سەربازییەى عێراق خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین