بەشار ئەسەد بەشداری لووتكەی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی دەكات تورکیە

نوچەنێت

بە ئامادەبوونی بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریا لووتكەی وڵاتانی (32)ی وڵاتانی عەرەبی لەسەر بنەمای هاوسۆزیی و بەرژەوەندیی نێوان وڵاتانی عەرەبی و نێوان وڵاتانی توركیا و ئێران دەست بەكارەكانی دەكات.

ئەمڕۆ هەینی (19/ئایار/2023) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویكردەوە بەشار ئەسەد بۆ بەشداری لە لووتكەی وڵاتانی عەرەبی دوێنێ پێنجشەممە گەیشتە جەددە.

سەبارەت بە بەشداری ئەسەد ئەحمەد فەهمی راوێكاری سەرۆكایەتی میسر رایگەیاند، گەڕانەوەی سووریا بۆ كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی بە رێككەوتنی نێوان وڵاتە عەرەبییەكان بووە.

سەبارەت بەو وڵاتانەی كاریگەریان لەسەر ئەو بڕیارە هەبوو، فەهمی ئاشكرایكرد هەریەك لە میسر و سعوودیە رۆڵی سەرەكییان بۆ گێڕانەوەی دیمەشق بۆ ناو وڵاتانی عەرەبی هەبوو، بەڵام میسر سەرەتا هەنگاوی ناو بۆ ئەوەی گەڕانەوەی سووریا هێزێكی گەورە بۆ كاركردنی وڵاتانی عەرەبی ناوە.

لەلایەكی ترەوە فەوزی كەبارە، باڵیۆزی لوبنان لە سعوودیە رایگەیاند، لووتكەی جەدە هیوایەكە بۆ عەرەب بەگشتی و لوبنان بەدیاریكراوی، چونكە لووتكەكە لە كەشێكی ئاشتەوایی بەڕێوە دەچێت، بەتایبەت گەڕانەوەی سووریا بۆ كۆمكاری عەرەبی گرنگە، ئەوەش بەڵگەیە كەشێكی رێككەوتن و خێرای بڕیاردان هەیە.

لەدوای (12) ساڵ لە دوورخستنەوەی سووریا لە كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی بۆ یەكەمجار سەرۆكی سووریا گەڕایەوە كۆبوونەوەكانی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین