بکوژى خێزانەکەى کۆیە دەستگیرکرا کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى سلێمانى ڕایگەیاند، ئەو کەسەى هاوسەر و دوو کچى خۆى لە یەکێک لە گەڕەکانى کۆیە کوشتبوو دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە (17/ئایار/2023) ئاسایشى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بکوژی خێزانەکەی کۆیە دەستگیردەکات."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاسایشى سلێمانى دەڵێت، "ئەو کەسەی تەقەی لە خێزانەکەی خۆی کرد لە لایەن هێزەکانی ئاسایش و ئۆپراسیۆنەکانەوە دەستگیرکرا."

هاوكات لە بارەى رووداوى کوشتنە ڕوونکردنەوەى زیاتر دەدات و ئاماژە بەوە دەکات، "ئەمڕۆ کاتژمێر 10:30 لەگەڕەکی ئازادی لە کۆیە تۆمەتبار ( ڕزگار قادر ڕەسوڵ ) کە پیشەی پێشمەرگەی خانەنشینە لە ئەنجامی دروستبونی دەمەقاڵێ هەستاوە بەکوشتنی هەریەک لە هاوسەری و دوو کچی و کوڕێکی بریندار دەکات، هەروەها دوکاندارێکی دراوسێ ی دەکوژێت."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، تاوانبار بە فەرمانی دادوەر بە ماددەی (٤٠٦) لە یاسای سزادانی عێراقی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین