رووسیا هەڵوێستی خۆی لەسەر هەڵبژاردنی توركیا رادەگەینێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دیمیتری پیسكۆڤ گوتەبێژی سەرۆكایەتی رووسیا، دووپاتی لەسەر ئەوە كردەوە هاریكاری وڵاتەكەی لەگەڵ توركیا بەردەوام دەبێت بە چاوپۆشین لەوەی كێ براوەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئایاری 2023 دیمیتری پیسكۆڤ لە لێدوانێكیدا كە لە ماڵپەڕی ئارتی رووسیا بڵاوكراوەتەوە، دەڵێ‌، "توركیا دەوڵەتێكی بەهێزە و خاوەن سەروەرییە و دەتوانێ‌ زامنی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنێكی شەفاف بكات و رێگری لە كاری نایاسایی بكات".

پیسكۆڤ دەشڵێ‌، "رووسیا بە بایەخێكی زۆرەوە چاودێری هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا دەكات" دووپاتیشی دەكاتەوە كە "هاریكارییەكانی رووسیا لەگەڵ توركیا بەردەوام دەبێت بە چاوپۆشی لە كێ براوەی هەڵبژاردنەكە دەبێت".

دوێنێ‌ هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆكایەتی لە توركیا بەڕێوەچووە، بەهۆی ئەوەی هەر یەكە لە رەجەب تەیب ئەردۆغان و كەمال كلیچدار ئۆغڵو دوو كاندیدی ركابەری هەڵیژاردنی سەرۆكایەتی لەگەڕی یەكەم رێژەی سەرووی 50%یان بەدەست نەهێنا، ئەوا لە 28ی ئەم مانگە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەكە بەڕێوەدەچێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین