شاخەوان عەبدوڵا: ئەم هەفتەیە دەنگ بە بودجەی گشتی دەدرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە راگەیێندراوێكدا دەڵێ‌، "ئەم هەفتەیە دەنگ بە بودجەی گشتی عێراق دەدرێت، پەرلەمان دانیشتنێكی تایبەتی بۆ دەكات".

ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی ئایاری 2023 شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لە راگەیێندراوێكدا دەڵێ‌، "وا بڕیارە لیژنەی دارایی راپۆرتی كۆتایی خۆی لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە بۆ ساڵەكانی 2023 و 2024 و 2025 تەواو بكات".

لە بەشێكی تریشدا دەڵێ‌، "ئەم هەفتەیە دەنگ بە بودجە دەدرێت و پەرلەمانی عێراق دانیشتنێكی تایبەت بۆ پەسەندكردنی بودجە دەكات، چونكە یاسایەكی گرنگە هاووڵاتیانی هەموو شارەكانی عێراق چاوەڕوانی دەكەن".

بودجەی ئەمساڵی عێراق 199 ترلیۆن دینارە، لە پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ كراوە.  بۆ یەكەمجاریشە لە مێژووی عێراق حكومەت بودجەی سێ‌ ساڵ بە یەكەوە ئامادە بكات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین