268 حزب بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان تۆماركراون عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

جومانە غەلای گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە عێراق ئاشكرای كرد، 268 حزب لە فەرمانگە كاروباری حزب و رێكخراوە سیاسییەكان تۆماركراون و داوای دامەزرانی 151 حزبیش رەتكراوەتەوە.

گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژادنەكان ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئایاری 2023 لێدوانی بۆ رۆژنامەی سەباحی عێراق داوە و دەڵێ‌، "61 حزبی نوێ دامەزراون و 151 داواكاریش رەتكراونەتەوە".

جومانە باس لەوەیش دەكات 18 حزب داوای دامەزراندنی رەتكردووەتەوە و سێ‌ حزبیش لە عێراق چالاكییەكانی خۆیان سڕكردووە. لە بەشێكی تری لێدوانەكەی باس لەوە دەكات تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران نوێ دەكرێتەوە و ئەمساڵ لەدایكبووانی 2005 دەتوانن بەشداری دەنگدان بكەن.

بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق ئەنجام بدرێت، بۆیە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كار بۆ ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنەكە دەكات.


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین