نەتانیاهۆ: ئامادەی شەڕی چەند لایەنە لەگەڵ ئێرانین ئێران

نوچەنێت:

هاوکات لەگەڵ توندوتیژییەکانی نێوان هێزەکانی فەلەستین و ئیسرائیل، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، دوای ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی وڵاتەکەی رایگەیاند، ئەگەر پێویست بکات ئامادەن لە چەندین بەرە، شەڕ لەگەڵ ئێران بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (10ی ئایاری2023) ماڵپەڕى رادیۆى فەردا بڵاویکردەوە، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ گروپێکی نەتەوە پەرەست لە ئەفسەرانی باڵای پێشووی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: ئێران هەڵمەتی دەستپێکردنی هێرشی چەند لایەنە لە دژی ئیسرائیل دەدات و دەڵێت، 95% کێشە ئەمنییەکانی ئیسرائیل، بەهۆی ئێرانەوەیە.

ئیسرائیل لە هێرشێکیدا بۆ سەر کەرتی غەزە، کوژرانی سێ فەرماندەی باڵای جیهادی ئیسلامی فەلەستین و هەروەها کوژران برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەی خەڵکی فەلەستینی لێکەوتەوە وبەرپرسانی ئیسرائیلی دەڵێن، ئەم گروپە سەر بە ئێرانە. 

زیاد نخالە، سەرۆکی جیهادی ئیسلامی و بەرپرسانی باڵای ئەو رێکخراوە سەربازییە، لە سەردانی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران بۆ دیمەشق لە چەند رۆژی رابردوو، لە دیمەشق لەگەڵی کۆبوونەتەوە، ئەم کۆبوونەوەش کاردانەوەی زۆری ئیسرائیلی لێکەوتەوە.

رۆژی سێشەممە (9ی ئایار) سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە گوتارەکەیدا جەختی لەوە کردۆتەوە، کە فەرمانی بە سوپا و هێزە ئەمنییەکان کردووە، تاکو «بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە چەند لایەنەکانی ئێران ئامادە بن». 

ئیسرائیل بە لێکدانەوەی خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنەکەی ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەچەکدارەکانی فەلەستینی هەیە، بۆیە دۆخی ئامادەباشی لە شارەکانی باشووری ئەم وڵاتە راگەیاندووە و هاوکات هێزی یەدەگی سوپای بۆ ئەگەری فراوان بوونی قەیرانی ئەمنی بانگهێشت کردووە.

 

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین