ئامارى (24) کاتژمێرى ڕابردووى کۆرۆنا ڕاگەیێندرا کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئاماری (24) كاتژمێری تایبەت بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە و وەک لە ئامارەکەدا هاتووە (981) کەس تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوونە.

بە گوێرەى ئامارى نوێى وەزارەتى تەندروستى، لە ماوەى (24) کاتژمێرى ڕابردوو، (10) هاووڵاتى لە هەرێمى کوردستان بە هۆى کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.

هەروەها لە ئامارەکەدا هاتووە، زۆرترین رێژى تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان، لە پارێزگاى دهۆکە، کە (449) کەس تووشبوونە و (428) کەسیش لە هەرێمى کوردستان لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، دوێنێ لیژنەى باڵاى رووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا دواى کۆبوونەوەیان، (20) بڕیار و ڕێنمایى نوێى بۆ پابەندبوون بە خۆپارێزى لە ڤایرۆسى کۆرۆنا دەرکرد. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین