عێراق حەوت ملیار دۆلاری بۆ كەرتی تەندروستی تەرخان كردووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماجد شنگالی سەرۆكی لیژنەى تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، لە بودجەی گشتی عێراق حەوت ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بۆ كەرتی تەندروستی تەرخان كراوە، كەچی ئەم بڕە بە كەم دەزانرێت و وەزارەتی تەندروستی داوای دوو هێندە دەكات.

ماجد شنگالی شەوی رابردوو هەشتی ئایاری 2023 لێدوانی بۆ ماڵپەڕی رۆژنامەی سەباحی عێراقی داوە و ئاشكرای دەكات لە بودجەی ئەمساڵ حەوت ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بۆ كەرتی تەندروست تەرخان كراوە. كە دەکاتە 10 ترلیۆن دینار. لەو بڕە پارەیە ترلیۆنێك و 600 ملیار دینار واتە ملیارێك و 100 ملیۆن دۆلار بۆ كڕینی دەرمان تەرخان كراوە و هەر عێراقییەكان لە ساڵێكدا 40 هەزار دیناری عێراقی لە دەرمان بەردەكەوێت.

سەرۆكی لیژنەی تەندروستی ئەم پارەیە بە كەم دەزانێت و دەڵێ‌، "وەزارەتی تەندروستی داوای 19 ترلیۆن دیناری كرد بووە (15 ملیار دۆلار) كەچی حكومەت نیوەی ئئەو پارەیەی دابین كردووە" شنگالی پێشیوایە پارەكە كەمە بۆ عێراق چونكە زیاتر لە 220 نەخۆشخانە و سەدان بنكەی تەندروستی و زیاتر لە 625 هەزار پزیشك و كارمەندی لە كەرتەكە هەیە".

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق خەریكی تاوتوێی بودجەی گشتی عێراقە بۆ ساڵی 2023 بۆیە گفتوگۆ لەگەڵ هەموو وەزارەتەكان دەكات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین