میلیشیای حەشدی شەعبی چەكی ئێرانی بۆ سووریا گواستوەتەوە
نوچهنێت
ئەمڕۆ دووشەممە هەشتی ئایاری 2023 ماڵپەڕی حوڕەی ئەمریكی پوختەی راپۆرتێكی واشنتن پۆستی بڵاوكردووەتەوە، تێیدا ئاشكرا كراوە كە چۆن ئێران بومەلەرزەكەی مانگی شوباتی توركیا و سووریای كردووەتە هەلێك بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوكارییە مرۆییەكان چەك بۆ هێزەكانی خۆی لەناو خاكی سووریا رەوانە بكات.
رۆژنامەی واشنتن پۆست باس لەوە دەكات ئەو زانیارییانەی لە بەڵگەیەكی دزەپێكراوی هەواڵگری ئەمریكا دەستكەوتووە، لە راپۆرتەكە هاتووە میلیشیاكانی عێراق هەر رۆژێك دوای بوومەلەرزەكە لە حەوتی شوبات ئامادەكارییان كردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوكارییە مرۆییەكان چەك رەوانەی سووریا بكەن.
راپۆرتەكە باس لەوە دەكات چەندان بەرپرسی سوپای پاسدارانی ئێران و حەشدی شەعبی سەرپەرشتی پرۆسەكەیان كردووە، كە یەكێكیان ئەبوفدك محەمەداوییە كە سوپاسالاری حەشدی شەعبییە. لە راپۆرتەكە باس لەوەیش كراوە جگە لە فیشەك و چەكی سووك، ئێران 30 فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ناردووە. هەر دوای ئەمەیش لە مانگی ئایاری بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ئێرانی لە ناو خاكی سووریا هێرش كراوەتە سەر هێزەكانی ئەمریكا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment