كەسێک بە تۆمەjى فێڵکردن لە هاووڵاتیان بە ناوى دامەزراندن دەستگیرکرا
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (حەوتى ئایار/2023) پۆلیسى سلێمانى بڵاویکردەوە، "تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەفێڵو بەناوی دامەزراندنو زەوی وەرگرتنو زیادكردنی مووچەی كەمئەندامان، پارەی لەهاوڵاتیان سەندبوو."
دوای ئەوەی زانیاری بە ھێزەکانی پۆلیس لەسەر کەسێک، كە "بەفێڵو بەناوی دامەزراندنو زەوی وەرگرتنو زیادكردنی مووچەی كەمئەندامان، پارە لەهاوڵاتیان دەسەنێت"، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوونی بەپەلە بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی.
تاوانبارەکە بە ناوى (م، ح، ح) لەدایكبووی )1969)ـە، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (312) لەیاسای سزادانی عیراقی، فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەرچووە، "لەکاتی دەستگیرکردنیدا لە ماڵی تۆمەتباردا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەکی زۆر پێناسی باری شارستانیی و زانیاری كەسیدا."
بەپێى ڕاگەیێندراوى پۆلیسى سلێمانى، "تۆمهتبار لهدوای دهستگیركردنی چهند سكاڵایهكی لهسهر تۆماركراوه و داواش لەھاوڵاتیان دەكەین کە هەر كەسێك بەناوی دامەزراندنو زەوی وەرگرتنو زیادكردنی مووچەی كەمئەندامانەوە فێڵی لێکراوەو پارەی لێسەندراوە، سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بكات بەمەبەستی تۆماركردنی سكاڵای یاسایی."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment