فوئاد حوسێن لە دوو كۆبوونەوەی پەلە بەشدار دەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سبەی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی دوو كۆبوونەوەی لەناكاو و بەپەلە ئەنجام دەدەن، یەكێكیان تایبەت بە سوودان و ئەویتریان پەیوەندی بە سووريا هەیە و فوئاد حوسێنی وەزیری دەرەوەی عێراق لە هەردوو كۆبوونەوە بەشدار دەبێت .

ئەمڕۆ شەممە شەشی ئایاری 2023 وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرای كردووە، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی قاهیرەی كردووە بۆئەوەی لە هەردوو كۆبوونەوەكە بەشدار دەبێت و كە بەپەلە سبەی یەكشەممە لەسەر دۆخی سووریا و سوودان بە جیا ئەنجام دەدرێن.

عێراق جارێكی تر ئەمڕۆ دووپاتی كردەوە پاڵپشتی گەڕانەوەی سووریا بۆ كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی دەكات. لە ساڵی 2011 لە ئەنجامی گرژییەكانی ناوخۆی سووریا، ئەندامێتی ئەو وڵاتە لە كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی سڕ كرا، ئێستا جگە لە عێراق چەندان وڵاتی تر داوای گێڕانەوەی ئەو ئەندامێتییە دەكەن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین