گوتەبێژى سەرۆكايەتى توركيا:  ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌رچييه‌ك بێت رێزى لێ دەگرين تورکیە

نوچەنێت

ئيبراهم كاڵن، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى توركيا سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆيانه‌ى كه‌ گوايه‌ حكوومه‌تى توركيا ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ده‌ست بدات قبوڵى ناكات رايگه‌ياند، "ئه‌و هه‌واڵانه‌ هه‌مووى بێ بنه‌مان ئێمه‌ رێز له‌ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن ده‌گرين ئه‌گه‌ر هه‌رلايه‌نێك ده‌ربچێت."

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ (شه‌شى/ئايار/2023) ماڵپه‌رى (t24) بڵاويكرده‌وه‌، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى توركيا له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا به‌ ميديايه‌كى ئه‌ڵمانى راگه‌ياند، "هه‌واڵى زۆر بێ بنه‌ما بڵاوبۆته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى (14)ى مانگ كه‌ گوايه‌ حكوومه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چێت ئه‌نجامه‌كه‌ قبووڵ ناكات، له‌م (21) ساڵه‌ى رابردوو ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا به‌شدارى زۆربه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ناوخۆيى و هه‌ڵبژاردنى گشتى و ڕيفراندۆمى كردووه‌، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش بۆ ئه‌و ده‌بێته‌ (17) هه‌مين هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا لێكۆلينه‌وه‌ى له‌ ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن نه‌كردووه‌، ئێمه‌ رێزمان هه‌يه‌ بۆ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌گه‌ر هه‌رلايه‌نێك ده‌ربچێت." 

گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى جه‌ختى له‌ پاڵپشتى گه‌ل بۆ ئه‌ردۆغان كرده‌وه‌و و پێيوايه‌ زياتريش بووه‌و گوتى، "له‌ئێستادا له‌نێو پێشبڕكێيه‌كى ديموكراسى داين تاوه‌كو ئێستاش ئه‌م پێشبڕكێيه‌ كۆتايى نه‌هاتووه‌، له‌هه‌ڵبژاردنى (2018) سه‌رۆك كۆمارمان توانى (52،6%)ى ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێت و با سه‌يركه‌ين بزانين ئه‌م جاره‌ چۆن ده‌بێت."

كاڵن ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "پێم وايه‌ ئێمه‌ درێژه‌ به‌م چيرۆكه‌ سه‌ركه‌وتنه‌ خۆمان ده‌ده‌ين، هيوادارين زۆربه‌ى ده‌نگده‌رانى توركيا ده‌نگ به‌ ئه‌ردۆغان بده‌ن و زۆربه‌ى ده‌نگده‌ران به‌شدارى له‌ هه‌ڵبژاردن ‌بكه‌‌ن."

بڕيارە لە (14)ى ئەمانگە هەڵبژاردنەكانى سەرۆكايەتى و پەرلەمان لە توركيا بەرێوە بچێت، كە چوار كانديد بۆ بەدەستهێنانى كورسى سەرۆك كۆمارى كێبركێيانە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین