لێبوردنی گشتی.. سوننە داوای جێبەجێكردنی دەكات و شیعەیش لێی دەترسێت
نوچهنێت
پێكهاتەی سوننە پێداگریی لەسەر هەمواركردنەوە و جێبەجێكردنی یاسای لێبوردنی گشتی دەكات و بە كۆڵەگەی سەرەكی رێككەوتنی سیاسی دەزانێت، شیعەیش لێی دەترسێ و بە ئاڵنگارییەكی ئەمنی گەورەی دەزانێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە چواری ئایاری 2023 رۆژنامەی عەرەب لە راپۆرتێكدا باس لە پێداگریی سوننە دەكات لەسەر جێبەجێكردنی یاسای لێبوردنی گشتی. رۆژنامەكە ئاماژەی بۆ لێدوانێكی خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادەی سوننە كردووە، كە پێیوایە بەشێكی زۆری جێبەجێكردنی رێككەوتنی سیاسی لەگەڵ حكومەت بۆ یاسای لێبوردنی گشتی دەگەڕێتەوە.
رۆژنامەكە باس لەوە دەكات لایەنە سوننەكان پێیانوایە 80% جێبەجێكردنی رێككەوتنە سیاسییەكە لەسەر یاسای لێبوردنی گشتی وەستاوە، بۆئەوەی ئەو كەسانە ئازاد بكرێت كە بە تۆمەتی تیرۆر گیراون. كەچی لە هەمانكاتدا شیعەكان پێیانوایە ئەم یاسای ئاڵنگاریەكی گەورەی ئەمنی و سیاسی دەبێت، چونكە بەردانی هەزاران كەس كە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ رێكخراوەكانی قاعیدە و داعش گیراون، كارێكی ئاسان نییە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment