پلاسخارت: توركیا زیانێكی زۆری بە عێراق گەیاندووە
نوچهنێت
جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، لە میانەی وتارێكدا كە لە دیداری عێراق پێشكەشی كرد، توركیای تۆمەتباركرد بەوە زیانێكی زۆری بە ژینگەی عێراق گەیاندووە و داوایشی لە وڵاتان كرد، لە دۆسیەی ئاو هاوكاری عێراق بكەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە چواری ئايارى 2023 جینین پلاسخارت لە دیداری عێراق بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی كە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت بەشداربوو، لە دیدارەكەدا وتارێكی پێشكەش كرد و گوتی، "توركیا بە دروستكردنی بەنداوەكان زیانێكی زۆری بە ژینگەی عێراق گەیاندووە".
پلاسخارت داوایشی لە وڵاتان كرد لە دۆسیەی ئاو هاوكاری عێراق بكەن، پێشتریش لە میانەی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ وەزیری ژینگەی عێراق، پلاسخارت پێی راگەیاندبوو، ئەم جارە دۆسیەی ژینگەی عێراق بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەگەینێ و ئەنجومەنەكە لە كاریگەربوونی عێراق بە گۆڕانی كەشوهەوا ئاگادار دەكاتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment