لیژنەی دارایی پەرلەمان تاوتوێی بودجەی وەزارەتی بەرگری عێراق ناكات
نوچهنێت
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئامادەنەبوو تاوتوێی بودجەی وەزارەتی بەرگری عێراق بكات، كە بڕەكەی 14 ترلیۆن دینارە و سەرچاوەیەكیش هۆكاری رەتكردنەوەكە ئاشكرا دەكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە سێی ئایاری 2023 سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كردووە، دەبووایە ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق تاوتوێی بودجەی وەزارەتی بەرگری عێراق بكات، بەڵام لیژنەكە ئامادە نەبوو ئەم كارە بكات چونكە سابت محەمەد عەباسی وەزیری بەرگری لە كۆبوونەوەكە ئامادەنەبوو.
ئەو پارەیەی بۆ وەزارەتی كەرتی بەرگری عێراق تەرخان كردووە، نزیكەی 14 ترلیۆن دینارە. چەند هەفتەیەك لیژنەی دارایی پەرلەمان كەوتووەتە كۆبوونەوە بۆئەوەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت تاوتوێی بودجەی گشتی ئەمساڵ بكات.
لە مانگی رابردوو پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق كردووە، كە بۆ هەر سێ ساڵی 2023 و 2024 و 2025 دانراوە، بودجەی ئەمساڵیش قەبارەكەی 199 ترلیۆن دینارە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment