کۆمیسیۆنی ئازادی مەزهەبی ئەمریکا داوای لێپێچینەوە لە بەرپرسانی ئێران دەکات
نوچەنێت:
کۆمسیۆنی ئازادی مەزهەب لە ئەمریکا، داوای لە حکومەتی ئەم وڵاتە کردووە، دۆخی کەمینە ئایینییەکانی ئێران بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بەرز بکاتەوە و خوازیاری لێپێچینەوەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بۆ پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و تاوان دژی ئینسان بێت.
بەگوێرەی هەوڵێکی ماڵپەڕی بی بی سی، کە لە رۆژی سێشەممە (2ی ئایار2023) بڵاوبۆتەوە، هاتووە « داوا لە حکومەتی ئەمریکا کراوە، کە حکومەتی ئێران بەهۆی پێشێلکاری سیستماتیک، بەردەوام و جددی ئازادی مەزهەبی لە لیستی ئەو وڵاتانە دابنێت، کە نیگەرانی تایبەت لە بارەیانەوە هەیە.
کۆمسیۆنی ئازادی مەزهەبی نێودەوڵەتی، دامەزراوەیەکی سەر بە حکومەتی ئەمریکایە و ساڵانە راپۆرتێک لەبارەی ئازادی مەزهەبی لە وڵاتە جیاوازەکان بڵاو دەکاتەوە و بە پێی ئەو راپۆرتە راوێژ دەداتە حکومەت. هەروەها لە لاپەڕەی یەکەمی راپۆرتی ئەمساڵی، وێنەی ژینا ئەمینی دانراوە.
لە راپۆرتەکەدا لە بەشی پەیوەندیدار بە ئێران، نوسراوە لە ساڵی 2022، دۆخی ئازادی مەزهەبی لە ئێران بە پاشەکشەیەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە.
سەرچاوە: بی بی سی
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment