پلاسخارت: ئەنجومەنی ئاسایش لەو بارودۆخەی عێراق ئاگادار دەكەمەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بارودۆخی عێراق ئاگادار دەكاتەوە كە چەندە بە گۆڕانی كەشوهەوا و وشكەساڵی كاریگەربووە.

وەزارەتی ژینگەی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە دووی ئایاری 2023 نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عێراق پێشوازی لە پلاسخارت كردووە و ئەویش پێی راگەیاندووە، دەیەوێ‌ ئەنجومەنی ئاسایش و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاگادار بكاتەوە لە كاریگەربوونی عێراق بە گۆڕانی كەشوهەواوە. پلاسخارت دووپاتی كردووەتەوە ئەم كاریگەربووەنە كاریگەری لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی و ئاسایشی خۆراك و بژێوی خەڵكەوە هەیە. 

لە بەشێكی تری قسەكانی پلاسخارت بە پێویستی زانیوە حكومەتی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتی خەڵكی عێراق بكەن تا ئەم باردۆخە تێدەپەڕێنێت.

جینین پلاسخارت بە شێوەیەكی وەرزی وتاری لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبێت و كێشەكانی عێراق بە ئەنجومەنەكە دەگەینێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین