ئەمریكا و ئێران ئاگربەستێكی رانەگەيێندراویان لە عێراق هەیە
نوچهنێت
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی نیسانی 2023 رۆژنامەی عەرەبی جەدید باس لەوە دەكات، ئەو بێدەنگییەی كە میلیشیاكانی شیعە بە تایبەتی ئەوانەی سەربە ئێرانن، لە بەرانبەر بەرژوەندییەكی ئەمریكا لە عێراق دەینوێنن، وەك ئاگربەستێكی رانەگەیێندراوە.
لە راپۆرتەكە هاتووە لە 29ی ئەیلوولی ساڵی رابردوو دوایین مووشەك ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا كراوە و دواتریش چەند تەقینەوەیەكی بچووك لەدژی كاروانەكانی هاوپەیمانان ئەنجامدراون. هۆكارەكەیش بەگوتەی بەرپرسانی عێراق ئەوەیە دەرفەتێك بە حكومەتی سوودانی بدرێت، چونكە ئەو حكومەتە لەلایەن ئەو هێزە شیعانەوە پاڵپشتی دەكرێت.
هەروەها بە دووریش نازانرێت رێكارییەكانی بانكی فیدڕاڵی ئەمریكا بۆ پێدانی دۆلار بە عێراق رۆڵی لەبێدەنگكردنی میلیشیاكان هەبووبێت. رۆژنامەكە دەشڵی دوای كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەق قودسی سوپای پاسداران و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی حەشدی شەعبی لە لایەن ئەمریكاوە، ئەم شەش مانگەی ئێستا بە هێمنترین ماوە دادەنرێت.
لە ساڵی 2018 وە تا ناوەڕاستی 2022 میلیشیاكانی شیعە بەردەوام هێرشیان دەكردە سەر بەرژوەندییەكانی ئەمریكا لە عێراق ئەمەیش وەك فشاردانان لەسەر حكومەتەكانی عێراق و هێزەكانی ئەمریكا، بەهیچ شێوەیەكیش بەرپرسیارێتی ئەو هێرشانەیان لە ئەستۆ نەدەگرت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment