توركیا ناوچەیەكی سەربازی قەدەغەكراو لە رۆژئاوای كوردستان دادەنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

توركیا بە مەبەستی دانانی ناوچەیەكی سەربازی قەدەغەكراو لە سەرێكانی دەستی بە هەڵكۆڵینی زەوییە كشتوكاڵییەكان كردووە، ئەمەیش ناڕەزایی خەڵكەكەی لێكەوتووەتەوە. بەرپرسێكی ئیدارەی خۆسەریش دەڵێ‌، "دەبێت وڵاتانی عەرەبی و نەتەوە یەكگرتووەكان لە دۆسیەی سووریا رۆڵیان هەبێت".

ئەمڕۆ دووشەممە 24ی نیسانی 2023 رۆژنامەی شەرق ئەوسەت بڵاویكردووەتەوە، ناڕەزاییەكانی دانیشتووانی گوندی راویە و عەزیزە لە نزیك سەرێكانی و باكووری رۆژئاوای حەسەكە بەردەوامە، لە دژی ئەوەی توركیا دەستی بە هەڵكەندنی چاڵ كردووە، بۆ ئەوەی لە نزیك سنوورەكانی توركیا ناوچەیەكی سەربازی گەورە و قەدەغەكراو دروست بكات.

بەدران چیاكورد بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان لە لێدوانێكی دا بۆ رۆژنامەكە باس لەوە دەكات دۆسیەی سووریا بە بنەست گەیشتووە، بۆیە دەبێت وڵاتانی عەرەبی بە تایبەتی و نەتەوە یەكگرتووەكانيش رۆڵیان لە چارەسەركردنی دۆسیەكە هەبێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین