هێزە عێراقییەکان رێگری لە فەرماندەیەکی پێشمەرگە دەكەن کوردستانی

نوچەنێت

لە کاتی گەڕانەوەی لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە سنووری کەرکووک عەمید سەباح پشدەری، فەرماندەی لیوای شەشی هێزەکانی پێشمەرگە لە بازگەی "کەلی سمایل بەگ"ی سەر بە هێزە عێراقییەکان رێگری لێکرا.

ئەمڕۆ هەینی (21/ نیسان/ 2023) سەرچاوەیەك بە رووداوی راگەیاند، "ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە بە هەڵە بە بازگەیەکی هێزە عێراقییەکان تێپەڕیوە لە رێگەی نێوان چەمچەماڵ و شوان، دواتر لە بازگەی دووەم لە کەلی سمایل بەگ کە دەکەوێتە نێوان شوان - تەقتەق رێگری لێکراوە."

ئەو سەرچاوە لە بەشێكی تری قسەكانی گوتیشی، "بەو پێیەی سەنگەری هێزەکانی پێشمەرگە نزیکن لە بازگەکەوە، ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی لیوای شەش هاتوونەتە نێو بازگەکەوە، بەڵام دوای کاژێرێک و ئاگادارکردنەوەی فەرماندە باڵاکانی هەردوو هێزی پێشمەرگە و سوپا لە ناوچەکە، رێگە بە تێپەڕبوونی فەرماندەکەی پێشمەرگە دراوە و هەردوو هێزەکە کشاونەتەوە بارەگاکانی خۆیان." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین