لیرەی توركی بۆ نزمترین ئاست دابەزیی ئابووری

نوچەنێت

لە سەروبەرندی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان لیرە توركی بەرانبەر دۆلار بۆ نزمترین ئاستی دابەزیووە، ئەوەش یەكەم گۆڕانكارییە لەماوەی (20) ساڵە بۆ ئەم ئاستە دابەزێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (19/نیسان/ 2023) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە لیرەی توركی جارێكی بۆ (19) لیرە بەرانبەر دۆلارێكی ئەمەریكی دابەزی، ئەوەش لەدوای ساڵی (2005) یەكەمجارە بگاتە ئەو ئاستە.  

مایك هاریس لە كۆمپانیای كریبستۆنی ستراتیژی ماكرۆی راوێژكاری ئاماژە بەوە دەكات، ئەوەش شكستە، هەرچەندە لە پێنج مانگی رابردوو رێژەی هەڵاوسان بە بەردەوامی جۆرێك خاوبوونەوەی بەخۆییەوە بینی، بەڵام تا ئێستا لە (50,51%) دایە.

ئەو هەنگاوانەی ئەردۆغان پێچەوانەی هەنگاوە كلاسیكییەكانە، كە پێی وایە بەرزی رێژەی سوو بەرزبوونەوەی هەڵاوسان زیاتر دەكات.

لەبەرانبەردا كەمال كلیچدار ئۆغلۆ، ركابەری سەرەكی ئەردۆغان لەو هەڵبژاردنە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەگەر پۆستی سەرۆك كۆمار بباتەوە، سەربەخۆیی بۆ بانكی ناوەندی دەگێڕێتەوە. 

لە ماوەی رابردوو بەهۆی دابەزاندنی رێژەی سوو بەهای دراوی توركی بۆ نزمترین ئاست دابەزیووە، چەندین جار دەسەڵاتدارانی توركیا هەوڵیان داوە رێگری لەو دابەزینە بكەن، بەڵام بەردەوامە لە دابەزین. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین