داوای جێبەجێكردنی یاسای كچانی رزگاربووی ئێزدی دەكرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی ئێزدی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەو پێكهاتەیە دەكات و جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقیش داوای جێبەجێكردنی یاسای كچانی رزگاربووی ئێزدی دەكات كە دوو ساڵ دەبێت دەرچووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی نیسانی 2023 كە یەكەم رۆژی ساڵی نوێی كوردانی ئێزدییە، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیامێكدا پیرۆزبایی لە ئێزدییەكان دەكات و دووپاتیشی دەكاتەوە كە عێراقییەكان لە خۆشیدا لەگەڵیان بەشداردەبن و یادی ئەو قوربانییە مەزنانە دەكەنەوە كە ئێزدییەكان پێشكەشیان كردووە.

هاوكات موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان لە پەیامێكدا وێرای پیرۆزبایی داوای جێبەجێكردنی یاسای ژمارەی هەشتی 2021 دەكات، كە ئەو یاسا بۆ خزمەتگەیاندن بە ژنانی رزگاربووی ئێزدی دەرچووە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین