بزنس ئینسایدەر: میلیشیاکانی سەربە ئێران بە ئامانجگرتنی هێزەکانی ئەمریکا وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل دەدەنەوە ئێران

نوچەنێت:

هەرچەندە هێزەکانی ئێران و ئەمریکا بەردەوام لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکدادان دەکەن، بەڵام ئەگەری گۆڕینی ئەم پێکدادانانە بۆ شەڕی گەرورە کەمە و لەگەڵ ئەوەشدا لەوانەیە "لێکدانەوەی هەڵە" رووبدات کە دەتوانێت دەرئەنجامی جیاواز بەدوای خۆیدا بهێنێت.

بەگوێرەی راپۆرتێکی ئەلعەرەبییە کە لە (17/نیسان/2023)، بڵاوبۆتەوە شارەزایان بە بزنس ئینسایدەریان راگەیاندووە، سەرەڕای ئاڵوگۆڕی بەردەوامی تەقە لە نێوان هێزە بە وەکالەتەکانی ئێران و هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سووریا و عێراق، هەردوولا دەزانن کە نابێت بەریەککەوتنەکەیان زیاتر بکەن، چونکە لەم قۆناغەدا بەدوای شەڕێکی بەرفراواندا ناگەڕێن.

هەردوولا بەرژەوەندی ستراتیژی خۆیان هەیە و هیچ کامیان نایانەوێت رووبەڕووبوونەوەی هەمەلایەنە دروست بکات. بەڵام "لێکدانەوەی هەڵە" ئەگەری هەیە، چەند ساڵێک ئەمریکا و ئێران بخاتە رووبەڕووی شەڕ بکاتەوە.

ژەنەڕاڵ پاتریک ریدەر، گوتەبێژی رۆژنامەوانی پنتاگۆن، سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییەی میلیشیاکانی لایەنگری ئێران بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دەڵێت، ئەمریکا بەدوای ململانێ و پەرەسەندنی گرژی لەگەڵ ئێراندا ناگەڕێت، بەڵکو تاران بە بەرپرسیار دەزانێت لەو هێرشانە.

بەپێی بزنس ئینسایدەر، شێوازی چەند ساڵەی توندوتیژی نێوان ئێران و ئەمریکا، ئەو رەوتانە وا نیشان دەدات کە چەندین خولی سەرۆکایەتی دەگرێتەوە.

هەروەها شەڕە بە وەکالەتەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، هەروەها ململانێی نهێنی نێوان ئیسرائیل کە هاوپەیمانێکی سەرەکی ئەمریکایە و دوژمنی ناوچەییەکەی کە ئێرانی لەخۆ دەگرێت. روسیا کە بەشێکی زۆری ئاسمانی سووریای لە ژێر کۆنترۆڵ دایە، رێگە بە ئیسرائیل دەدات هێرش بکاتە سەر بنکە و هێزەکانی ئێران لەگەڵ ئەو بارە چەک و تەقەمەنیانەی، کە بۆ میلیشیاکانی سەربە ئێران وەک حزبوڵڵا لە لوبنان دەنێردرێن، بکاتە ئامانج.

بە گوتەی شارەزایان، میلیشیاکانی سەر بە ئێران، کە لە لایەک توانای هێرشی جددییان بۆ سەر ئیسرائیل نییە و لە لایەکی دیکەوە هەوڵی دوورکەوتنەوە لە پەرەسەندنی گرژییەکان دەدەن، وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل بە ئامانجگرتنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا دەدەنەوە.

سەرچاوە: ئەلعربیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین