عێراق بانگهێشتی توركیا و ئێران دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عون زیاب وەزیری دەرامەتە ئاوییەكانی عێراق رایگەیاند، وڵاتەكەی بانگهێشتی توركیا و ئێران دەكات بۆ ئەوەی لە كۆنگرەی سێیەمی ئاو بەشداربن، كە مانگی داهاتوو لە بەغدا بەڕێوەدەچێت.

وەزیری دەرامەتە ئاوییەكانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 17ی نیسانی 2023 لێدوانی بۆ ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی عێراق داوە و دووپاتیشی كردووەتەوە، كە كۆبوونەوە و دیدارەكان لەگەڵ توركیا و ئێران سەبارەت بە بەشەئاوی عێراق بەردەوامە.

زیاب ئاشكرایشی دەكات، جگە لەو كۆنگرەیەی كە لەبارەی ئاو لە مانگی داهاتوو لە عێراق بەڕێوەدەچێت، دوای جەژنی رەمەزان شاندێكی عێراق سەردانی توركیا دەكەن، بۆ نوێكردنەوەی ئەو تێگەیشتنە كە پێشتر لە نێوان عێراق و توركیا كرا بوو، هەر دوو پەرلەمانی توركیا و عێراقیش رەزامەندییان لەسەر دابوو.

لە بەشێكی تری لێدوانەكەی وەزیری دەرامەتە ئاوییەكانی عێراق دووپاتی دەكاتەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا رێژەی ئاوی دیجلە باشتر دەبێت. ماوەی چەند ساڵێكە عێراق كێشەی ئاوی لەگەڵ ئێران و توركیا هەیە، ئێران جیا لەگرتنەوەی ئاوی رووبارەكان، ئاوی سوێر دەڕژێنێتە عێراقەوە، توركیا ئاستی رژانی دیجلەی بۆ عێراق كەمكردووەتەوە، بۆیە عێراق بە پێشێلكردنی رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان تۆمەتباری دەكات.



 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین