وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا لەگەڵ سوودانی كۆدەبێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دیمیترۆ كۆڵیبا وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا گەیشتووەتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە.

ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێندراوێكی كورتدا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 17ی نیسانی 2023 وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا گەیشتووەتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ سوودانی و فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق كۆببێتەوە.

تا ئێستا ئامانجی سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا بۆ عێراق ئاشكرا نەكراوە، بەڵام پێشتر فۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا پەیوەندی بە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردبوو. 

لەسەرەتا هەڵگیرسانی شەڕی رووسیا و ئۆكرانیا عێراق بێلایەنی خۆی لە بەرانبەر شەڕەكە راگەیاندووە، تەنانەت لە چواچێوەی وڵاتانی كۆمكاری عەرەبییەوە پێشنیاری وەستاندنی شەڕەكەی كردووە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین