خەڵكی دیاربەكر داوا كۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی ئەردۆغان دەكەن
نوچەنێت
وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد
سەرەڕای سەردانی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ شاری دیار بەكر و كردنەوەی چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری، بەڵام دانیشتوانی ئەم شارە گلەیی لە ئەردۆغان دەكەن، بەشێك لە دانیشتوان پێیان وایە ماوەی (20) ساڵە لەسەر دەسەڵاتە، ئێستا بەپێویستی دەزانن دەسەڵات جێبهێڵێت.
بەگوێرەى راپۆرتێكى (بى بى سى) بەشێك لە خەڵكى ئەو شارە كە دەنگدەرى ئاكپارتین، بەڵام ئێستا لەو پارتە نیگەرانن، دوو خانه‌نشين كه هه‌ردووكيان ده‌نگده‌رى ئه‌كپارتين ده‌ڵێن، "ئه‌ردۆغان باشه به‌ڵام هيچى بۆ خانه‌نشينان نه‌كردووه، دۆخى ئێمه وه‌ك كلكى كه‌ر نه درێژبۆته‌وه‌و نه كورت، ميلله‌ته‌كه له‌م شاره برسييه و له‌مه‌وبه‌دوا خه‌ڵكه‌كه ناتوانێت پاره نانێك بۆ ماڵه‌وه بباته‌وه و به‌رتيڵ چييه‌كان رێگاى خۆيان گرتييه و ده‌ڕۆن."
بەگوێرەى قسەى خەڵك، ئه‌وانه‌ى له‌م شاره‌ن خه‌ڵكى هه‌ژارن ته‌نانه‌ت ده‌بێت حيساب بۆ ئه‌و په‌تاته‌و پيازه بكه‌ن كه كوتانيان بۆ كراوه له‌كاتى كريندا، هه‌ردووخانه‌شين پێشيان وايه ئه‌م بارودۆخه پرسێكى جيهانييه و ته‌نيا به سه‌رۆكى توركيا چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
له‌لايه‌كى تر دوو هاووڵاتى كه ده‌نگده‌رى هه‌ده‌په‌ن گوتيان، "ئه‌م ده‌سه‌ڵاته (20) ساڵه به‌رێوه‌ى ده‌به‌ن، له‌مه‌وبه‌دوا پێويسته برۆن و ده‌بێت به‌جێى بێڵن بۆ رووخسارى نوێى گه‌نجان و ئه‌كاديمى شوێنيان بگرنه‌وه."
ئه‌و هاووڵاتيانه ده‌شڵێن، "ئه‌ردۆغان له دياربه‌كر هيچ په‌يمانێكى نه‌ماوه بيدات به خه‌ڵكى شاره‌كه، خه‌ڵكه‌كه په‌ريشانه ته‌ماته كيڵۆى (30) ليره‌يه و گۆشتيش (300) ليره ئايا ئه‌ردۆغان چ په‌يمانيك به‌م خه‌ڵكه به‌دبه‌خت و برسيه ده‌دات؟ ئه‌و دوو خوڵه‌ى له ده‌سه‌ڵات بوو خه‌ڵكه‌كه هيوايه‌كى پێ هه‌بوو."
لايه‌نگره‌كانى هه‌ده‌په سه‌باره‌ت به له‌ناوچوونى هيواى پرۆسه‌ى ئاشتى پێيان وايه، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى ئه‌كپارتى ناتوانرێت ئه‌و پرۆسه‌يه ته‌واو بكرێت و ده‌ڵێت، "ئه‌و كاتى چاره‌سه‌رى پرۆسه‌ى ئاشتى زۆر نزيك ببوو به‌ڵام له‌نيوه‌ى پچڕا، بۆيه‌ش هيچ چاوه‌روانييه‌كمان له ئه‌وان نييه."
هه‌ر ئه‌و هاووڵاتيانه ده‌ڵێت، " كێشه‌ى به‌ڕه‌تيى هاووڵاتيان بێكارى و قه‌يرانى ئابوورييه، ئه‌گه‌ر له شوێنێك ئارامى و ياسانه‌بێت به‌دڵنياى خه‌ڵكه‌كه له‌م شوێنه له ده‌سه‌ڵاتدارانيان نارازين، هه‌روه‌ها ده‌نگى ئێمه له‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ پارتى چه‌پى سه‌وزو كه‌مال كليچدارئۆغڵويه.".
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له مه‌راسيمى دامه‌زراندنى شوێنى نيشته‌جێبوون بۆ لێقه‌وماوانى بوومه‌له‌رزه سه‌ردانى شارى دياربه‌كرى كرد بە وتەيەكدا گوتى، "له ڕابردوو زۆرجار ئه‌م شاره و دانيشتوانى ڕووبه‌رى هه‌ڵه و زوڵم بۆنه‌ته‌وه، ئێمه ده‌ستمان كردووه به گۆرينى زيندانى كۆنى دياربه‌كر بۆ مۆزه‌خانه و ناوه‌ندێكى رۆشنبيرى ئه‌مه‌ش يه‌كێكه له شايه‌تحاڵه‌كان، له ئاينده‌ى ميلله‌ته‌كه‌مان له‌م شاره هيچ وێنه‌يه‌كى توركيا نامێنێت له‌م شاره چياى تۆرۆسى سپى به شه‌قامه‌كان سوراونه‌ته‌وه‌و له‌پاڵ ئه‌وانه‌ش تاوانباران له چياكان خوێن ده‌رێژن و ده‌سورێنه‌وه نابێت له‌م شاره وێنه‌ى توركيا واببينرێت."
هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به ڕووداوى كۆبانى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، "ئه‌وانه‌ى هانى برا كورده‌كانمانيان دا رژانه سه‌ر شه‌قام بوونه هۆكارى گيان لەدەستدانى (51) رۆله‌ى ئه‌م شاره، باشه ده‌ميرتاش له كوێيه؟ ئه‌مانه ده‌رديان كورد نييه ئه‌وانه تاوانبارن ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن خه‌مى ئێمه دياربه‌كره بابێت له‌گه‌ڵ ئاينده‌ى ئێمه به‌هاوبه‌شى يه‌ك بگرن و چه‌كه‌كانيان دابنێن، ئه‌و ئه‌ركه‌ى به‌وانه دراوه وه‌ك خزمه‌تكارى داگيركەر مامه‌ڵه ده‌كه‌ن."
ئه‌ردۆغان جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "له قه‌نديل چ ده‌ڵێن؟ ده‌ڵێن بڕياره پشتگيرى له كه‌مال كليچدار ئۆغڵو بكه‌ن، له‌وێوه رێنماييان بۆدێ ئه‌وان وابيرده‌كه‌نه‌وه برا كورده‌كانمان به‌و قسانه فريونادرێن. هه‌رگيز رازى نابين په‌كه‌كه و ئه‌ندامانى گوله‌ن توركيا به‌رێوه‌ببه‌ن، له‌سايه‌ى ديموكراسى و به‌ره‌وپێشوه‌چوونى ئه‌كپارتى قه‌ره‌بووى ئه‌م قۆناغه‌مان كرده‌وه، له ئێستاوه سه‌ده‌ى توركيا ده‌ست پێده‌كه‌ين."
له سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌ردۆغانى بۆدياربه‌كر، هه‌ندێك له وه‌زيران و ده‌وڵه‌ت باخچه‌ڵى و سه‌رۆكى هودا پارتيش چووبوون بۆ ئه‌م شاره، له‌هه‌موو شاره‌كه لافيته هه‌ڵواسرابوو بۆئه‌وه‌ى هاووڵاتيانى ئه‌م شاره به‌شدارى له رێوره‌سمى سه‌ردانييه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان بكه‌ن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment